گۆڕانکاریی لە پلەی وەزیفی و مووچەو دەرماڵەی ئەم کەسانەدا دەکرێت


نەتەوە  |   10:05:46 2018-10-18  |   (3,563) جار خوێندراوەتەوە

ناونیشان‌ پله‌ی‌ وه‌زیفی و مووچەو دەرماڵەی ئەم کەسانە گۆڕانکاریی تێدا دەکرێت و واش بڕیارە لەمساڵەوە جێبەجێ بکرێت، "سەرۆکی یەکێتیی مامۆستایانی کوردستانیش وردەکارییەکەی رووندەکاتەوەو دەڵێت تەنها رەزامەندیی وەزارەتی دارایی ماوە".
A+    A-


مامۆستا عه‌بدولواحید محه‌مه‌د سه‌رۆكی‌ یه‌كێتیی‌ مامۆستایانی کوردستان رایگه‌یاندووە: "ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ی‌ پێشتر داواكارییان پێشكه‌شكردووه‌و به‌شداربوون له ‌خولی‌ راهێنان و گه‌شه‌پێدان بۆ بوونە ‌مامۆستاو خوله‌كانیان به ‌سه‌ركه‌وتوویی کۆتایی هاتووە، تەنها ره‌زامه‌ندیی وەزارەتی داراییه‌وه‌ ماوەو هه‌ركات ره‌زامه‌ندییه‌كه‌ دەرچوو، ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ ده‌توانن وه‌ك مامۆستا ده‌ستبه‌كاربن".

 

سەرۆکی ئەو رێکخراوە لە لێدوانێکیدا بۆ ئێس ئێن ئێن دەڵێت: "ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ی‌ پێشتر خوازیاربوون ببنه‌ مامۆستاو خوله‌كانیان کۆتایی هاتووە، پێویسته‌ دارایی ره‌زامه‌ندیی له‌سه‌ر گۆڕینی‌ پله‌ی‌ وه‌زیفیان بدات به ‌تایبه‌تی كه‌ گۆڕانكاریی له ‌چه‌ند ده‌رماڵه‌یه‌كیاندا ده‌كرێت كاتێك له ‌فه‌رمانبه‌ره‌وه‌ ده‌بنه‌ مامۆستا، بۆیه‌ هه‌ركات ره‌زامه‌ندی نیشاندرا، له‌مساڵدا ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ ده‌بنه‌ مامۆستا".

 

ئەوەشی ئاشكراكردووە کە "به‌و هه‌نگاوه‌ ده‌توانرێت تاڕاده‌یه‌ك چاره‌سه‌ری‌ گرفتی‌ كه‌میی میلاك له ‌چه‌ند خوێندنگه‌یه‌كدا بكرێت و ئه‌و مامۆستایانه‌ به‌گوێره‌ی‌ پله‌ی‌ پسپۆڕیی‌ به‌سه‌ر ناوه‌نده‌كانی‌ خوێندندا دابه‌شبكرێن".

 

هەروەها دەڵێت: "ئێستا وه‌زاره‌تی‌ په‌روه‌رده‌ كار به‌و ئاراسته‌یه‌ ده‌كات كه‌ سه‌رله‌نوێ میلاكی‌ مامۆستایان له ‌ناوه‌نده‌كانی‌ خوێندندا رێكبخاته‌وه‌، به‌جۆرێك ئه‌گه‌ر خوێندنگه‌یه‌ك چه‌ند پله‌یه‌كی‌ پسپۆڕیی‌ تێدابێت، دابه‌شبكرێن به‌سه‌ر ئه‌و خوێندنگانه‌ی‌ كه‌ گرفتی‌ میلاكی مامۆستایان هه‌یه‌".
















زۆرترین بینراوەکان