چی روودە‌دات ئە‌گە‌ر فیشە‌ك لە‌ بۆشایی ئاسماندا بتە‌قێنرێت؟


نەتەوە  |   18:13:19 2018-10-17  |   (968) جار خوێندراوەتەوە

مرۆڤ زۆركات وادەزانێت ئەگەر ئەو كارانەی سەرزەوی لە بۆشایی ئاسمانیشدا بكات، هەمان ئەنجامی دەبێت، بەڵام بەپێی وتەی زانایانی بواری بۆشایی ئاسمان زۆر كاری جیاواز هەن كە لە روانگەی كارو كاردانەوەوە  ئەنجامەکەیان بەشێوەیەكی جیاواز دەکەوێتەوە.
A+    A-


سایتی (بیسنس ئینسایدەر)ی تایبەت بە بابەتە زانستییەکان لە هەواڵێکیدا رایگەیاندووە تەقاندنی فیشەك لە بۆشایی ئاسماندا دەبێتەهۆی روودانی كارێكی زۆر جیاواز لەوەی كە لەسەر هەسارەكەی زەویدا روودەدات، لە ئەنجامی ئەوەشدا، ئەوەی فیشەك لە دەرەوەی زەوی دەتەقێنێت، تێبینیی كاری زۆر نامۆ دەكات.

 

بەگوێرەی ئەو سایتە ئەگەر مرۆڤێك لە بۆشایی ئاسماندا فیشەكێك بتەقێنێت، یەكەم شت كە تێبینی دەكات نەبوونی دەنگی تەقەكەیە.

 

بەپێی یاسای جووڵەی نیوتن، ئەو كەسەی كە فیشەكەكە دەتەقێنێت، بەشێوەیەكی بەرچاو دەكشێتەوە بۆ دواوەوە بەپێچەوانەی چەكەكەوە.

 

ئەگەر كەسێك كڵاشینكۆفێك بتەقێنێت، بە خێرایی 0.109 كیلۆمەتر لە كاتژمێرێكدا بەرەو دواوە دەكشێتەوە، بەڵام ئەگەر دەمانچەی جۆری "سمیس ئاند ویڵسن 50 كالیبەر) بتەقێنێت، بە خێرایی 0.2188 كیلۆمەتر دەكشێتە دواوە، واتا خێرایی بڕینی یاریگایەكی تۆپی پێ بە نزیكەی 30 خولەك.

 

هەر بەپێی ئەو سایتە، كێشی ئەو دەمانچەیەی كە ئاماژەی بۆكرا دوو هێندە زیاتر دەبێت لە كڵاشینكۆف، بەهۆی ئەو جیاوازییەشەوە خێرایی كشانەوە دواوەی كەسەكە لەكاتی تەقەكردنەكەدا بەشێوەیەكی بەرچاو دەگۆڕدرێت.

 

هەروەها، لەبەرئەوەی بەرهەڵستی هەوا لە بۆشایی ئاسماندا نییە، ئەو فیشەكەی دەتەقێنرێت پێدەچێت مەوداكەی، خولگەكەی خۆی ببڕێت و بگەڕێتەوە بۆ كەسەكەی كە تەقاندوویەتی و بەری بكەوێت.
















زۆرترین بینراوەکان