بارزانی بەسەردانێکی کتوپڕ گەیشتە بەغدا


نەتەوە  |   17:56:26 2018-10-17  |   (3,512) جار خوێندراوەتەوە

لەسەردانێکدا کە پێشتر رانەگەیەندرابوو، بارزانی گەیشتە بەغداو لەگەڵ حەیدەر عەبادی سەرۆکی حکومەتی کاربەڕێکەری عیراقدا کۆبووەوە.
A+    A-


بەپێی راگەیەنراوێکی نووسینگەی سەرۆك وەزیرانی عیراق، حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی کاربەڕێکەری عیراق، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان گەیشتووەتە بەغداو لەلایەن عەبادی-یەوە پێشوازیی لێکراوە.

 

لەو راگەیەندراوەدا هاتووە: "لە كۆبوونەوەكەیاندا گفتوگۆ لەسەر دۆخی سیاسی و ئەمنی و ئابووریی لە وڵاتدا کراوە و جەخت لە هاوئاهەنگی نێوان هەردوو حكومەتی ناوەندی و هەرێم كراوەتەوە بۆ پتەوكردنی پەیوەندیی هاوبەش و بەردەوام بۆ روبەڕوبونەوەی شانەكانی تیرۆر".

 

هەر لەو راگەیەنراوەدا ئاماژە بەوەش دراوە کە "لە كۆبوونەوەكەدا جەخت لە گفتوگۆ و لێكتێگەیشتن كراوەتەوە لە چوارچێوەی دەستوور و دۆزینەوەی چارەسەری كێشە هەڵپەسێردراوەكان لە پێناوی خزمەتكردنی وڵاتدا".

 
















زۆرترین بینراوەکان