بارتۆمیۆ بەتەواوەتی ڤالڤێردی بێ ئومێدکرد


نەتەوە  |   16:57:33 2018-10-17  |   (379) جار خوێندراوەتەوە

سەرۆکی یانەی بەرشەلۆنە، راھێنەری یانەکەیی لە کرینی بەرگریکار بێ ھیوای کردو لەو بارەیەشەوە رێگەچارەیەکی بۆ داناوە کە پێناچێت راهێنەرەکە پەسەندی بکات.
A+    A-

 

خۆسێ ماریا بارتۆمیۆی سەرۆکی یانەی بەرشەلۆنە پەیامێک دەگەیەنێتە راھێنەری یانەکەی و بەو پەیامەش لە کڕینی بەرگریکار بێ ھیوای دەکات.

 

 تیپەکەی ڤالڤێردی راھێنەر بەھۆی پێکانی بەرگریکارەکانییەوە بەم دواییە تووشی گرفت بووەتەوەو لێدوانەکەی بارتۆمیۆی سەرۆکیش بە تەواوی راھێنەری بێ ھیوا کردووە.

 

لەپەیامەکەیدا بارتۆمیۆ روون و ئاشکرا پێی راگەیاندووە: "ئێستا باشترین کاتە بۆئەوەی یاریزانانی تیپی دووەمی بەرشەلۆنە بھێندرێنە تیپی یەکەمەوەو بەشدارییان پێبکرێت" و هەروەها دەڵێت: " لە میرکاتۆی زستانەدا سەیری بازاڕ دەکەن و ئەگەر یاریزانێک بە نرخێکی گونجاو ھەبێت، دەیکڕن، بەڵام پارەی زۆر لەو میرکاتۆیەدا خەرج ناکەن".
















زۆرترین بینراوەکان