خشتەی مووچە گۆڕانکاریی تێدادەکرێت


نەتەوە  |   16:46:07 2018-10-17  |   (7,607) جار خوێندراوەتەوە

جگە لەو چوار وەزارەتەی هەرێم كە راگەیەندرابوو سبەی مووچەی مانگی تەممووز وەردەگرن، حەوت دەزگاو شوێنی دیكەش بۆ وەرگرتنی مووچە زیادكراوە.
A+    A-


وەک پێشتر راگەیەندرابوو کە سبەی پێنجشەممە 2018/10/18، مووچەی مانگی تەممووزی وەزارەتەكانی كارەبا، پلاندانان، كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو، شارەوانی و گەشتوگوزارو گواستنەوەو گەیاندن لەگەڵ دیوانی چاودێریی دارایی هەرێم دابەشبكرێت.

 

 هاوكات ئەم ئێوارەیە خشتەی دابەشكردنی مووچە گۆڕانكاریی تیاداكراوەو بڕیارە حەوت دەستەو دەزگای دیكەش هەر سبەی پێنجشەممە مووچە وەربگرن.

 

سەرچاوەیەك لە یەكێك لە بانكەكانی هەولێرەوە بە سایتی دواڕۆژی راگەیاندووە: سبەی مووچەی مانگی تەممووزی دەستەی مافی مرۆڤ و ناوچەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم و دەستەی ژینگەو دەستەی دەسپاكی و دەستەی وەبەرهێنان و كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسی و دەزگای مین-یش دابەشدەكرێت.

 

هەر بەپێی بەرنامەی وەزارەتی دارایی و ئابووری، لە ناوەڕاستی هەفتەی داهاتوودا دابەشكردنی مووچەی مانگی تەممووز كۆتایی پێدێت.
















زۆرترین بینراوەکان