كاتی راگەیاندنی ئەنجامی كۆتایی هەڵبژاردن ئاشكرادەكرێت


نەتەوە  |   15:41:32 2018-10-16  |   (1,312) جار خوێندراوەتەوە

بەهۆى یەكلایی نەبوونەوەى سكاڵاى قەوارەكان و ئەو سندوقانەى قردێڵەى سووریان لێدراوە، راگەیاندنى ئەنجامى كۆتایى "دەكەوێتە سەرەتاى هەفتەى داهاتووەوە.
A+    A-


سەیاح كورەچى، ئەندامى ئەنجومەنى كۆمسیاران بە رایدەگەیەنێت: لەكۆى ئەو هەزارو 45 سكاڵایەى لە كۆمسیۆن تۆماركراوە، 779 سكاڵا ماوەتەوە كە  348 سكاڵایان زەردو 279 سكاڵاى دیكەیان سەوزەو 161 یان سوورە، بۆیە یەكلایكردنەوەى سەرجەم سكاڵاكان كاتى پێویستە.

 

لەبارەى ئەنجامى ئەو 228 سندوقەشەوە کە قردێڵەى سووریان لێدراوە، سەیاح كورەچى بە سایتی دواڕۆژ-ی وتووە: "لەدوێنیوە دەستكراوە بە كاركردن لەسەر سندووقەكان، بەڵام تائێستا كارەكان كۆتاییان نەهاتووەو هیچ بڕیارێكیش لەلایەن ئەنجومەنى كۆمسیارانەوە دەرنەچووە و چاوەڕێى كارى ئەو 35 كەسە دەكرێت كە وەكو لیژنە دەستبەكاربوون".

 

هەروەها دەڵێت: "ئەنجامەكانى سكاڵاو ئەو سندوقانەى قردێڵەى سووریان لێدراوە، نزیكەى چوار تا پێنج كورسى دەبێت و بەدڵنیاییەوە گۆڕانكاریى بەسەر ئەنجامەكانى هەڵبژاردندا دێت".

 

لەبارەى راگەیاندنى ئەنجامى كۆتایى هەڵبژاردنەکەشەوە، ئەو ئەندامەى كۆمسیاران، روونیکردەوە: "هیوادارین بتوانین لە رۆژانى شەممە یاخود یەكشەممەى داهاتوودا ئەنجامەكان بەشێوەیەكى فەرمیى رابگەیەنین".
















زۆرترین بینراوەکان