خشته‌ی پێدانی كاره‌بای نیشتمانی گۆڕانكاری به‌سه‌ردا دێت


نەتەوە  |   12:45:30 2018-10-16  |   (2,373) جار خوێندراوەتەوە

لەبارەی ڕاگرتنی پێدانی کارەبای نیشتیمانی بۆ ماوەی چەند ڕۆژێک بەھاوڵاتیان بەڕێوەبەرایەتی کارەبای "سلێمانی" ڕونکردنەوە دەدات.
A+    A-

 

رۆژی دوشەممە 15/10/2018 وەزارەتی كارەبای هەرێم لەڕاگەیەندراوێكدا ئاشكرایكرد، ڕۆژی هەینی داهاتوو 19ی 10ی 2018، كۆمپانیای دانەغاز بەهاوكاری وەزارەتی سامانە سروشتیەكان هەڵدەستێت بەجێبەجێكردنی پڕۆژەی زیادكردنی بەرهەمهێنانی غازی سروشتی، بەهۆی بەستنەوەی بۆریەكانی غازی سروشتی بۆ ماوەی 48 تاكو 72 كاتژمێر، بەرهەمهێنانی كارەبا لەهەردوو وێستگەی غازی هەولێرو چەمچەماڵ ڕادەوەستێت.


له‌وباره‌یه‌وه‌ سالار حسامەدین بەڕێوەبەری كارەبای سلێمانی لەڕونكردنەوەیەكدا كە لەپەیجی تایبەتی بەڕێوەبەرایەتیەكە بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، ڕایگەیاندوه‌، "بەهۆی ئەوەی تەنها دوو وێستگەی بەرهەمهێنانی كارەبا دەكوژێتەوە، پێدانی كارەبا بەهاوڵاتیان چەند كاتژمێرێك كەمدەبێتەوە، چونكە تەنها ئەو دوو وێستگەیە لەهەرێمدا نییە".


ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، "300 بۆ 400 مێگاوات بەرهەمهێنانی كارەبا كەمدەبێتەوە، بەهۆی ئەوەشەوە كارەبا بەتەواوی ناكوژێتەوە، بەڵكو تەنها چەند كاتژمێرێك كەمدەبێتەوە".


ڕونیشیكردۆتەوە، "پێدانی كارەبا بەهۆی كارنەكردنی ئەو دوو وێستگەیەوە چەند كاتژمێرێك كەمدەبێتەوە لەوەی كە ئێستا بەهاوڵاتیان دەدرێت، لەو ماوەیەشدا مۆلیدە ئەهلییەكان ئاگاداردەكەینەوە، كە دەبێت كارەبا بدەنە هاوڵاتیان".


هێمای بۆ ئه‌وه‌شكرد،"ئێستا مۆلیدە ئەهلییەكان، جگە لەكاتژمێر 8ی بەیانی بۆ 12 ی نیوەڕۆ لەئامادەباشدان هەركاتێك كارەبای نیشتیمانی كوژایەوە ئەوان كارەبا دەدەن بەهاوڵاتیان".
 
















زۆرترین بینراوەکان