واده‌ی دابه‌شكردنی موچه‌ی‌ مانگی‌ حه‌وتی‌ وه‌زاره‌تی‌ ناوخۆ ڕاده‌گه‌یه‌نرێت


نەتەوە  |   10:24:28 2018-10-16  |   (6,038) جار خوێندراوەتەوە

واده‌ی‌ دابه‌شكردنی‌ موچه‌ی‌ وه‌زاره‌تی‌ ناوخۆ ئاشكراده‌كرێت و به‌رپرسێكی‌ ئه‌و وه‌زاره‌ته‌ش زانیاریی زیاتر له‌وباره‌یه‌وه‌ ئاشكراده‌كات و په‌یامێكیش ئاراسته‌ی‌ هێزه‌ ئه‌منیه‌كان ده‌كات.
A+    A-

 

لیوا به‌ختیار تاهیر بابان ڕاوێژكاری‌ سه‌ربازی له‌وه‌زاره‌تی‌ ناوخۆی حكومه‌تی‌ هه‌رێم ڕایگه‌یاند، "هه‌رچه‌نده‌ تائێستا به‌ڕه‌سمی له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی‌ داراییه‌وه‌ هیچمان پێنه‌وتراوه‌، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا 30 ڕۆژ تێپه‌ڕناكات و موچه‌ی‌ ناوخۆ دابه‌شده‌كرێت".


له‌په‌یامێكیشدا بۆ كارمه‌ندانی‌ ناوخۆ وتی‌:"چاوه‌ڕوانده‌كرێت ڕۆژی‌ 21ی 10ی 2018 موچه‌ی‌ وه‌زاره‌تی‌ ناوخۆ دابه‌شبكرێت، ئێمه‌ هه‌موو لیستی ناوه‌كانمان ئاماده‌كردوه‌ وردبینی تێداكراوه‌، هه‌ركات وه‌زاره‌تی‌ دارایی پاره‌ی‌ پێویستی‌ هه‌بێت ئاگادارده‌كرێینه‌وه‌و ده‌ست به‌دابه‌شكردنی‌ موچه‌ ده‌كرێت".


وتیشی‌:"ئێمه‌ وه‌ك وه‌زاره‌ت هه‌موو ئاماده‌كارییه‌كانمان ته‌واوكردوه‌و هه‌ركاتیش بانگمان بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ پاره‌ ڕاسته‌وخۆ پاره‌كه‌ وه‌رده‌گیرێت و ده‌ست به‌دابه‌شكردنی‌ موچه‌ به‌سه‌ر هێزه‌كان و كارمه‌ندانماندا ده‌كه‌ین".


ئه‌و به‌رپرسه‌ی وه‌زاره‌تی‌ ناوخۆ له‌ كۆتایی لێدوانه‌كه‌ی بۆ سایتی ئێس ئێن ئێن سه‌باره‌ت به‌جێبه‌جێكردنی‌ ڕێنماییه‌كه‌ی‌ وه‌زاره‌تی‌ دارایی تایبه‌ت به‌قه‌ره‌بوكردنه‌وه‌ی‌ موچه‌خۆران، ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شدا، "جۆرێك هه‌ڵه‌تێگه‌یشتن هه‌بووه‌، ئه‌گه‌رنا ئه‌و ڕێنماییه‌ ته‌نها تایبه‌تبووه‌ به‌مانگی‌ 12ی 2017 بۆ به‌شێك له‌موچه‌خۆران".
 
















زۆرترین بینراوەکان