دژه‌تیرۆر چالاكوانێكی كورد ده‌ستگیر ده‌كات


نەتەوە  |   09:54:07 2018-10-16  |   (248) جار خوێندراوەتەوە

درەنگانی شەوی رابردوو "سەرپەرشتیاری بزووتنەوەی مافی كورد لە كەركووك"، لەلایەن هێزێكی دژەتیرۆری عێراقەوە دەستگیركرا‌و، براكەشی له‌وباره‌یه‌وه‌ زانیاری ده‌خاته‌ڕوو.
A+    A-

 

زانیار جومعە، برای ئەدهەم جومعه‌، سەرپەرشتیاری بزووتنەوەی مافی كورد لە كەركووك رایگەیاند: "درەنگانی شەوی رابردوو، هێزێكی دژەتیرۆری عێراق، كە بەڕێوەبەری پۆلیسی ئازادی ‌و موختاری گەڕەكی رەشیداوا یاوەریانكردووە، براكەمیان لە ماڵی خۆیان لە گەڕەكی رەشیداوا، دەستگیركردووە".


ناوبراو وتیشی: ئەو هێزە هاتبوون بۆ گرتنی براكەم نزیكەی 70 كەس دەبوون ‌و دوای خۆناساندنیان ئەدهەمیان دەستگیركرد.


ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه‌ له‌چەند رۆژی رابردوودا بەهۆی تێپەربوونی ساڵێک بەسەر ڕووداوەکانی ١٦ی ئۆکتۆبەرەوە، ئەدهەم جومعە بەرپرسی گرووپی بزووتنەوەی مافی کوردە لە کەرکوک، لەگەڵ چالاکانی تری کەرکوک داوای ئەوەیان کرد کەرکوک لە دەسەڵاتی سەربازی ڕزگاربکرێت و دەسەڵاتی مەدەنی بگەڕێتەوە، لەگەڵ نەهێشتنی خاڵە گومرگییەکان و کۆتایی هێنان بە ڕەفتاری نەتەوەپەرستی پارێزگاری کەرکوک.


ئەدهەم جومعە تەمەنی 39 ساڵە‌ و سەرۆكی رێكخراوی بزووتنەوەی مافی كوردە لە كەركووك.
















زۆرترین بینراوەکان