قوباد تاڵەبانی دوایین زانیاری له‌باره‌ی چاكسازییه‌كانی هه‌رێم ده‌خاته‌ڕوو


نەتەوە  |   08:42:11 2018-10-16  |   (509) جار خوێندراوەتەوە

لەمیانەی دیدارێكی نێوانیان "باڵیۆزی ئوستورالیا لە عیراق"، بەڵێن بە قوباد تاڵەبانی دەدات، لە بوارەكانی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو و پەروەردەن هاوكاری هەرێم بكەن، جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمیش ئاماژه‌ به‌وه‌ده‌كات، چاكسازییەكان قۆناغی باشی لە بەرژەوەندی هاوڵاتیان بڕیوە.
A+    A-

 

بەپێی راگەیاندراوێكی نوسینگەی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم، لەمیانەی دیدارێكی نێوان جێگری سەرۆكی حكومەت و جوانا لۆندێز باڵیۆزی ئوستورالیا لە عیراق، كە رۆژی 15ی 10ی 2018 بە ئامادەبوونی وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بەڕێوەچوو، باس لە پەیوەندییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و ئوستورالیا، هەروەها رەوشی عیراق وهەرێمی كوردستان و ئەگەرەكانی پێكهێنانی حكومەتی نوێی بەغدا كرا، چاكسازییەكانی حكومەتی هەرێمیش تەوەرێكی تری كۆبونەوەكە بوو.


لەبه‌شێكی تری راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووە، جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێم رایگەیاند: هەرێمی كوردستان و عیراق بە قۆناغێكی نوێدا تێدەپەرن، پێویستە هەموو لایەك لەسەر بنەمای بەرژەوەندی گشتی هەنگاو بنێین، هه‌روه‌ها ئاماژەی بە چاكسازییەكانی حكومەتی هەرێمیش كرد، كە قۆناغی باشی بڕیوە لە بەرژەوەندی كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان و بەردەوامیش دەبن.


ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕوو، باڵیۆزی ئوستورالیا، جەختی لەوە كردەوە كە وڵاتەكەی ئامادەیە هاوكار بێت لەگەڵ حكومەتی هەرێمی كوردستان، بەتایبەت لە بواری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوو پەروەردە.
















زۆرترین بینراوەکان