پارەی مووچەی فەرمانبەران لە بەغداوە دەگاتە هەرێم


نەتەوە  |   18:48:14 2018-10-15  |   (4,584) جار خوێندراوەتەوە

سەرچاوەیەكی باڵا لە وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمەوە رایدەگەیەنێـت: "تەواوی ئەو پارەیەی لەلایەن بەغداوە بۆ مووچە رەوانە دەكرێت گەیشتووەتە هەرێم.
A+    A-


سەرچاوەیەكی باڵا لە وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێم بە سایتی "خەڵك"ی راگەیاند، ماوەی پێنج رۆژە بڕی 317 ملیار دینارەكەی حكومەتی عیراق گەیشتۆتە هەرێم و هەواڵی رەوانە كردنی بڕی 413 ملیار دینار بۆ هەرێم دوورە لەراستییەوەو تەنها بڕی دیاریكراو رەوانە كراوە.

 

دەشڵێت: "بە پێی سیستەمی مانگی پێشوو پڕۆسەی دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەران بەردەوام دەبێت و تا كۆتایی ئەم مانگە تەواوی مووچەخۆران بە خانەنشینانیشەوە مووچەیان پێ دەدرێت”.

 

روونیشیکردووەتەوە کە بەپێی ئەو خشتەیەی مانگی پێشوو مووچەی پێ دابەشكراوە، بەهەمان شێوە مووچەی مانگی تەمموزی فەرمانبەرانیش دابەشدەكرێت.

 

ئەمەش لەكاتێكدایە، كە لە چەند میدیایەكدا وا بڵاوكراوەتەوە كە ئەم مانگە بڕی 413 ملیار دینار بۆ مووچەی فەرمانبەران لە بەغداوە گەیشتۆتە هەرێم.
















زۆرترین بینراوەکان