لەبەردەم ئەنجومەنی وەزیران خێمە هەڵدەدەرێت


نەتەوە  |   12:39:40 2018-10-15  |   (369) جار خوێندراوەتەوە

لە بەردەم ئەنجومەنی وەزیران هه‌رێم "فێرخوازە یەکەم و دووەم و سێیەمەکانی زانکۆ و پەیمانگەکان" دژی دانەمەزراندیان خێمە هەڵدەدەن.
A+    A-

 

ئەمڕۆ دووشەممە ١٥/١٠/ ٢٠١٨، لە هەولێر فێرخوازە یەکەم و دووەم و سێیەمەکانی زانکۆ و پەیمانگەکان خۆپیشاندانی ناڕەزاییان ئەنجامدا و داویان لە حکومەتی هەرێمی کوردستان کرد کارێکی جدی بۆ دامەزراندنیان بکات.


بە وتەی فێرخوازەکان، کە دەرچووانی ساڵی ٢٠١٥ بۆ ٢٠١٦ن، سەرەڕای ئەوەی وەزارەتی خوێندنی باڵا نووسراوی تایبەت بە دامەزراندنیانی ئاڕاستەی ئەنجومەنی وەزیران کردووە، بەڵام تا ئێستا ئەنجومەن هیچ هەنگاوێکی کرداری نەناوە.


هه‌روه‌ها داوا دەکەن، حکومەتی هەرێم هاوشێوەی یەکەمەکانی ساڵانی رابردوو دایانبمەزرێنێت، چونکە ئێستا بارودۆخ باشتربووە، جه‌ختیشده‌كه‌نه‌وه‌، تا ئەنجومەنی وەزیران وەڵامێکی دڵنیاکەرەوەیان دەداتێ لە بەردەم ئەنجومەندا خێمە هەڵدەدەن و بەردەوام دەبن لە دەربڕینی ناڕەزایی.

 
















زۆرترین بینراوەکان