نوێترین زانیاری له‌باره‌ی ٣١٧ ملیار دینارەکەی به‌غدا بۆ موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران


نەتەوە  |   11:09:53 2018-10-15  |   (5,730) جار خوێندراوەتەوە

ئەو بڕە پارەیەی مانگانە حکوومەتی "عێراق" بۆ حکوومەتی هەرێمی کوردستانی دەنێرێت، گەیشت و بەڕێوەبەری لقی هەولێری بانکی ناوەندیی عێراقیش جەختدەکاتەوە، کە پارەکەیان ڕادەستی وەزارەتی دارایی کردووە.
A+    A-

 

بەپێی زانیارییەکان حکوومەتی عێراق بڕی ٣١٧ ملیار دینارەکەی ئەم مانگەی ڕادەستی وەزارەتی دارایی کردووە و بەم هۆیەشەوە دابەشکردنی مووچەی مانگی تەمووز خێراتر دەکرێت.


لەوبارەشه‌وه‌ عابد ساڵح، بەڕێوەبەری گشتیی لقی ھەولێری بانکی ناوەندیی عێراق، زانیارییەکانی بۆ ماڵپه‌ڕی (باسنیوز)ی پشتڕاستکردەوە و ڕایگەیاندوه‌، "بڕیاری خەرجکردنی ٣١٧ ملیارەکە بۆ ئێمە ھات و ئێمەش پارەکەمان بۆ وەزارەتی دارایی ناردووە".


ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، لەو پارەیەی بۆ وەزارەتی دارایی نێردراوە، ئەو دراوە تازانەی تێدا نییە کە بەم دواییانە بانکی  ناوەندی چاپی کردووە.
 
















زۆرترین بینراوەکان