راگه‌یه‌ندراوێك له‌ وه‌زاره‌تی كاره‌باوه‌


نەتەوە  |   10:14:24 2018-10-15  |   (717) جار خوێندراوەتەوە

وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكومه‌تی هه‌رێم ئاگاداری هاووڵاتیان ده‌كاته‌وه‌، "به‌هۆی پرۆژه‌ی زیادكردنی به‌رهه‌مهێنانی غاز سروشتی، له‌ رۆژی هه‌ینییه‌وه‌ بۆماوه‌ی (48 بۆ 72) كاتژمێر به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با له‌هه‌ردوو وێستگه‌ی غازی هه‌ولێرو چه‌مچه‌ماڵ راده‌وه‌ستێت".
A+    A-

 

له‌ئاگادارییه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكومه‌تی هه‌رێم هاتووه‌: "رۆژی هه‌ینی 19/10/2018، كۆمپانیای داناغاز به‌هاوكاری وه‌زاره‌تی سامانه‌ سروشتیه‌كان هه‌ڵده‌ستێت به‌جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌ی زیادكردنی به‌رهه‌مهێنانی غاز سروشتی‌و به‌هۆی به‌ستنه‌وه‌ی بۆریه‌كانی غازی سروشتیش، بۆماوه‌ی (48 تاكو 72) كاتژمێر به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با له‌هه‌ردوو وێستگه‌ی غازی هه‌ولێرو چه‌مچه‌ماڵ راده‌وه‌ستێت".


هێما بۆ ئه‌وه‌شكراوه‌، وه‌زاره‌تی كاره‌با به‌ هاوكاری وه‌زاره‌تی سامانه‌ سروشتییه‌كان به‌په‌رۆشه‌وه‌ كار ده‌كات له‌ڕێگه‌ی پلان و به‌رنامه‌یه‌كی تۆكمه‌وه‌ بۆئه‌وه‌ی ئه‌م پڕۆسه‌یه‌ كاریگه‌ریی كه‌می له‌سه‌ر هاووڵاتیان هه‌بێت.


له‌به‌شێكی تری ئاگادارییه‌كه‌دا هاتووه‌، دوای جێبه‌جێكردنی پڕۆسه‌ی زیادكردنی به‌رهه‌مهێنانی غاز كاریگه‌ری باشی له‌سه‌ر به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با ده‌بێت و هاووڵاتیان سوودمه‌ندی سه‌ره‌كی ده‌بن.
 
















زۆرترین بینراوەکان