لە‌دایكبوونى منداڵى قە‌ڵە‌و چ مە‌ترسییەکی بۆ سەر دایكان ەەیە؟


نەتەوە  |   19:33:37 2018-10-14  |   (417) جار خوێندراوەتەوە

loading...
زۆرێك لە دایکان ئارەزووی ئەوە دەكەن كە كاتێك منداڵیان دەبێت كێشی زۆر بێت و پێیانوایە "ئەوە نیشانەی باشیی تەندروستی كۆرپەلەكەیانە، بەڵام تووێژینەوەیەكی زانستی راستییەكی چاوەڕواننەكراو لەوبارەیەوە ئاشكرادەكات".
A+    A-


بەپێی سایتی دەیلی مەیلی بریتانی، توێژینەوەیەكی نوێی ئەو وڵاتە ئەوەی ئاشكراكردووە کە لەدایكبوونی منداڵ بە كێشی زۆرەوە هەمیشە تەندروست نییە، بەتایبەتی بۆ دایك.

 

توێژینەوەكانی پەیمانگای شێرپەنجەی بریتانی ئەوەیان ئاشکراکردووە کە : لەدایكبوونی ئەو منداڵانەی کە كێشیان زۆرە، مەترسیی شێرپەنجەی مەمك بە رێژەی 53% بۆ دایكەكان زیاد دەكەن بە بەراورد بەو  دایکانەی کە منداڵیان بەكێشی ئاسایی دەبێت.

 

توێژینەوەكان دەریانخستووە کە : منداڵبوونی پێشوەختیش "واتە پێش وادەی وادەی خۆی لەدایک ببێت"، مەترسیی شێرپەنجەی مەمك زیاددەكات، چونكە گۆڕانە هۆڕمۆنی و بایەلۆژییەكان رۆڵێكی گەورە دەبینن لە لاوازكردنی ئافرەتدا لەبەرامبەر نەخۆشییەكە".





loading...











زۆرترین بینراوەکان