مانگی‌ داهاتوو شێوازی دابەشكردنی موچەی ئەم كەسانە گۆڕانكاری بەسەردا دێت


نەتەوە  |   13:24:01 2018-10-14  |   (13,663) جار خوێندراوەتەوە

لیژنەی باڵای "تۆماری بایۆمەتری موچە" ئاشكرایدەكات، موچەی‌ مانگی‌ هەشتی‌ كەسوكاری‌ شەهیدان و ئەنفالكراوان بەگوێرەی‌ سیستمی‌ بایۆمەتری‌ دەبێت، هاوكات لەڕونكردنەوەیەكیشدا زانیاریی‌ زیاتر لەوبارەیەوە ئاشكرادەكات.
A+    A-

 

بەپێی‌ ڕاگەیەنراوێكی‌ لیژنەی باڵای تۆماری بایۆمەتری موچەخۆرانی هەرێمی كوردستان كە وێنەیەكی‌ دەست "نەتەوە" كەوتووە، تێیدا هاتووە، "سەرجەم كەسوكاری سەربەرزی شەهیدان و ئەنفالكراون و زیندانیانی سیاسی، ئاگاداردەكەینەوە دابەشكردنی موچەی مانگی داهاتوی ئەو توێژانە كە دەكەوێتە مانگی (تشرینی دوەم)ەوە، لەسەر بنەمای بایۆمەتری دەبێت".


هاوكات، داوا لەموچەخۆرانی كەسوكاری شەهیدان و ئەنفالكراوان و زیندانیانی سیاسی كراوە كە باركۆدەكانیان بەزوترین كات بگەیەننە بەرێوبەرایەتیەكانی سەر بەوەزارەتیان، بەپێچەوانەوە موچەكانیان لەمانگی داهاتودا ڕادەگیرێت بەگوێرەی‌ بڕیاری ژمارە 111ی ئەنجومەنی وەزیران كە لەڕۆژی‌ 12ی‌ 6ی‌ 2017 دەرچوە.





loading...











زۆرترین بینراوەکان