ژالیا لەوكاتەوەی چۆتە لوبنان ئەوەنە گۆڕاوە، هەر ناناسرێتەوە


نەتەوە  |   11:36:50 2018-10-14  |   (1,627) جار خوێندراوەتەوە

شاجوانی كوردستان بۆ ساڵانی 2016 و 2017، چەند وێنەیەكی نوێی لەوڵاتی لوبنان بڵاوكردەوە.
A+    A-

 

ژالیا لەهەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئینستاگرام دوای گەشتەكەی بۆ وڵاتی لوبنان بە مەبەستی ئەنجامدانی جوانكاری، چەند وێنەیەكی نوێی بڵاوكردەوە و هەوادارانیشی جەختلەوەدەكەنەوە كە زۆر گۆراوە.


ژالیا لەگەڵ بڵاوكردنەوەی وێنەكانیش نوسیویەتی: "بە شێوازێك قسە بكە، كە هەمووان پێیان خۆش بێت گوێت بۆ بگرن و بە شێوازێكیش گوێ بگرە، كە هەمووان پێیان خۆش بێت قسەت بۆ بكەن".


جێی باسە لە ڕۆژی6 /10/2016 مەراسیمی هەڵبژاردنی شاجوان بۆ ساڵی 2016 لە شاری هەولێر بەڕێوەچوو، كە تێیدا ژالیا سیروان، كە ئەو كات تەمەنی 20 ساڵ بوو توانی ببیتەوە خاوەنی نازناوی شاجوان بۆ ئەو ساڵە و دواتریش بەهۆی ئەوەی ساڵی 2017 رێوڕەسمی هەڵبژاردنی شاجوان بەڕێوەنەچوو بۆ ساڵی 2017ش نازنازەكەی پێبەخشرایەوە.

















زۆرترین بینراوەکان