ڕوونکردنەوەی خوێندنی باڵا بۆ ئەو دەرچووانە ناویان لە زانکۆ و پەیمانگاکان نەهاتووەتەوە


نەتەوە  |   12:30:24 2018-10-13  |   (1,278) جار خوێندراوەتەوە

loading...
وتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێزینەوەی زانستی ڕایگەیاند، ئه‌وانه‌ی نمره‌یان به‌رزه‌ و ناویان لە زانکۆ و پەیمانگاکان نه‌هاتووەته‌وه‌، دەتوانن سبەی یه‌كشه‌ممه (١٤ تشرینی یەکەم) سەردانی مەڵبەندی ڕاوێژکاریی زانکۆکان بکەن بۆ ئه‌وه‌ی كێشه‌كانیان چاره‌سه‌ر بكرێت.
A+    A-

 

عەباس ئەکرەم وتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا لەو بارەیەوە ڕاگەیاند، ئەو دەرچوانەی پۆلی دوانزەهەم کە ناویان نەهاتووەتەوە ژماره‌یان (٨٦٠) خوێندکارە.

 

لە بارەی هۆکاری نەهاتنەوەی ناوەکانیان ڕوونیکردەوە "سه‌رباری ئه‌وه‌ی كه‌ (٥٠) شوێنیان له‌ فۆرمه‌كانی پێشكه‌شكردن له‌ سیستمه‌كانی وه‌رگرتن پركردووەته‌وه‌، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی لیستی شوێنه‌كانیان ڕه‌وانه‌ نه‌كردوووە(Submit) بۆیه‌ ناویان له‌ هیچ شوێنێك نه‌هاتووەته‌وه.

 

وتیشی، ئه‌و ده‌رچوانه‌ی هاوشێوه‌ی نمره‌كانیان وه‌رگیراوه و، (٥٠) شوێنیان له‌ فۆرمه‌كانی پێشكه‌شكردن له‌ سیستمه‌كانی وه‌رگرتن پركردووەته‌وه، به‌ڵام ناویان له‌ هیچ شوێنێك نه‌هاتووەته‌وه‌، ده‌توانن سبەی یه‌كشه‌ممه‌ ١٤ی تشرینی یەکەم سەردانی مەڵبەندی ڕاوێژکاریی زانکۆکان بکەن بۆ ئه‌وه‌ی كێشه‌كانیان یه‌كلای بكه‌نه‌وه‌ و چاره‌سه‌ر بكرێت، به‌شێوه‌یه‌ك به‌پێی نمره‌كانیان ناویان له‌و شوێنانه‌ بێته‌وه‌، كه‌ ئاره‌زووی ده‌كه‌ن.

 

هەروەها  داوای لە خوێندکاران کرد بۆ ڕاییكردنی مامەڵەكانیان پەیوەندی بەو بەش و كۆلێژانەوە بكەن کە ناوەکانیان لێ هاتووەتەوە، تا دەست بە پرۆسەى خوێندن بکەن، چونكه‌ (21/10/2018) یه‌كه‌م ڕۆژی ده‌وامی قۆناغی یه‌كه‌م ده‌بێت له‌ زانكۆكانی كوردستان.





loading...











زۆرترین بینراوەکان