نرخی ئێوارەی نەوت لە بازاڕەكانی جیهاندا


نەتەوە  |   19:26:00 2018-10-12  |   (177) جار خوێندراوەتەوە

نرخی جۆرەکانی نەوت بەگوێرەی بۆرسەی جیهانیی بەراورد بە سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ جۆری برێنت دابەزیووەو خاوەوە بەرزبوونەوەیەکی کەمی تۆمارکردووە.
A+    A-


لەو رووەشەوە ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی رێكەوتی 2018/10/12 نرخی یەك بەرمیل نەوتی برێنت  هاتەوە سەر 80 دۆلار 6 سەنت. لەکاتێکدا سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لەکاتی دەستپێکی مامەڵەدا بە 80 دۆلار 38 سەنت بووە.

 

هەرچی نەوتی خاوی سوكی ئەمریكاییشە سەرەڕای دابەزینە بەرچاوەکەی بەراورد بە نرخەکەی لە سەرەتای هەفتەی رابردوودا، بەڵام بەرزبوونەوەیەکی کەمی تۆمارکردووەو نرخی بەرمیلێک گەیشتە 70 دۆلارو 93 سەنت لەکاتێکدا سەرلەبەیانی بە 70 دۆلارو 72 سەنت مامەڵەی پێوە دەکرا.

 

ئەم نرخە نزمەی نەوتیش لەکاتێکدایە کە سەرەتای هەفتەی رابردوو برێنت لە 86 دۆلار نزیک بووەوەو خاویش گەیشتبووە نزیکەی 77 دۆلار.
















زۆرترین بینراوەکان