سێ هاووڵاتییەکەی گەرمیان گیانیان لەدەستدا


نەتەوە  |   18:26:43 2018-10-12  |   (115) جار خوێندراوەتەوە

راگەیاندنی پۆلیسی گەرمیان ئاشکرای دەکات، ئەو سێ هاووڵاتیەی سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ لە پڕۆژەی دروستكردنی ناعوردا کەوتنە ژێر خاكەوە هەرسێکیان گیانیان لەدەستداوە کە دووانیان  لەیەک خێزانن.
A+    A-


عەلی جەمال قەدووری، بەڕێوەبەری راگەیاندنی پۆلیسی گەرمیان لە راگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوە داوە، کە دوای ئەوەی بەیانی ئەمڕۆ هەینی لەگوندی حەساری سەربە ناحیەی مەیدان لەكاتی كاركردندا لە ناعورێكی ئاودا، ناعورەكە هەرەسی هێناو سێ هاووڵاتی بوون بەژێر خاكەوە.

 

هەروەها دەڵێت: "پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ تەرمی ئەو سێ هاووڵاتیە دەرهێنراو بەمەبەستی پشكنین برانە پزیشكی دادوەریی قەزای كەلار.

 

ئەوەشی روونکردووەتەوە کە ئەو سێ هاووڵاتیە ناویان (عەدنان عەبدولڕەحمان رەشید) لە دایكبووی 1971 و (عەلی مەحمود حسێن) لەدایكبووی 1972 و (خالید مەحمود حسێن) لەدایكبووی 1976ەو هەرسێكیان دانیشتووی قەزای كەلارن و دووانیان بران.
















زۆرترین بینراوەکان