ریڤاڵدۆ چ ئامۆژگارییەکی ھازارد دەکات؟


نەتەوە  |   18:09:14 2018-10-12  |   (173) جار خوێندراوەتەوە

ریڤاڵدۆی بەرازیلی ئامۆژگاریی ھازاردی بەلجیکی دەکات تا ریزی یانەکەی ئێستای جێبھێلێت و پەیوەندی بە یانەشاهانەکەوە بکات.
A+    A-


ریڤاڵدۆ ئەستێرە بەرازیلییەکەی پێشووی یانەی بەرشەلۆنە و چەندین یانەی تر، ئامۆژگاری ئیدین ھازاردی بەلجیکی دەکات کە ریزی یانەی چێڵسی بەجێ بھێلێت و پەیوەندیی بە یانەی ریاڵ مەدریدەوە بکات.

 

لەوبارەیەوە ریڤاڵدۆ دەڵێت: "پێموایە گواستنەوەی ھازارد بۆ یانەی چێڵسی دەبێتە پاڵنەرێکی باش و بەھێز بۆ یانەی ریاڵ کە لەم ماوەیەدا ئاستی خراپ پێشکەش دەکات و راشیگەیاندووە کە بڕوای وایە ھازارد لە ریاڵدا دەتوانێت باشتر یاریی بکات و وەک یاریزانێکی گەورە دەربکەوێت.

 

بۆ ئەوەش پاساو دەهێنێتەوەو دەڵێت: "مادام هازارد لە ئینگلتەرادا دەرکەوتووە، دڵنیام لە ئیسپانیاو لە یانەیەکی وەک ریاڵ مەدریددا باشتر دەردەکەوێت.

 

راشیگەیاندووە کە  ھازاردو ریاڵ مەدرید زۆر بۆ یەک گونجاون، بۆیە باشترین کار ئەوەیە کە ئەو گواستنەوەیە بکەن.
















زۆرترین بینراوەکان