سەبارەت بە دەرھێنانی كارتی نیشتمانی چەند رێنماییەک بڵاودەكرێتەوە


نەتەوە  |   15:15:23 2018-10-12  |   (394) جار خوێندراوەتەوە

رێنماییەكانی دەرهێنانی كارتی نیشتمانی لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی رەگەزنامە و باری شارستانیی سلێمانییەوە بڵاودەكرێتەوەو جەخت لەسەر ئەوە کراوەتەوە کە كارتەكە دەبێتە جێگرەوەی پێناس و رەگەزنامە و كارتی زانیاریش.
A+    A-


بەڕێوەبەرایەتی رەگەزنامە و باری شارستانی و كارتی نیشتمانی لە سلێمانی لە راگەیەنراوێكیدا ئاماژەی بەوە كردووە کە هاووڵاتیان دەتوانن كارتی نیشتمانی دەربهێنن كە دەبێتە جێگرەوەی پێناسی باری شارستانی و رەگەزنامەی عیراقی و زانیارییەكانی ناو كارتی زانیاری.

 

ئەوەش روونکراوەتەوە کە سەرەتا هاووڵاتی‌ سەردانی‌ نووسینگەكانی‌ دەوروبەری بەڕێوەبەرایەتی‌ رەگەزنامە و باری شارستانی‌ سلێمانی‌ دەكات بۆ پڕكردنەوەی‌ فۆڕمی‌ كارتی‌ نیشتمانی، كە‌ نرخی‌ هەر فۆڕمێك تەنها (3000) سێ هەزار دیناری‌ عیراقییەو فۆڕمەكە لەگەڵ خوێدا دەهێنێت بۆ بەڕێوەبەرایەتی‌ رەگەزنامە.

 

هەروەک ئەوەش راگەیەندراوە کە دەرهێنانی كارتی نیشتمانی پێویستی بەم بەڵگەنامانەی لای خوارەوەیە:

1-رەگەزنامەی عیراقی (نوسخەی ئەسڵی).

2-پێناسی باری شارستانی (نوسخەی ئەسڵی).

3-كارتی زانیاری (نوسخەی ئەسڵی).

 

وەك لەو راگەیەندراوەدا روونكراوەتەوە، ناونیشانی بەڕێوەبەرایەتی رەگەزنامە و باری شارستانی سلێمانی و كارتی نیشتمانی دەكەوێتە سەر شەقامی بازنەیی مەلیك مەحمود، پشت بەنزیخانەی بینایی (بینای هاتووچۆی كۆن) لە تەنیشت پۆلیسی سلێمانی.
















زۆرترین بینراوەکان