گۆڕان ئەم سێ پرسە یەکلایی دەکاتەوە


نەتەوە  |   14:39:14 2018-10-12  |   (116) جار خوێندراوەتەوە

سەبارەت بە كاركردنی لە چوار ساڵی داهاتوودا بزووتنەوەی گۆڕان سەرقاڵی تاوتوێکردنی سێ بژاردەیە و ئەندامێكی جڤاتی نیشتمانیی ئەو بزوتنەوەیەش، وادەی بڕیاردان لەو بژاردانە ئاشكرا دەكات.
A+    A-


هێمن محەمەد، ئەندامی جڤاتی نیشتمانیی بزووتنەوەی گۆڕان، رایگەیاندووە: وەكو بزووتنەوەی گۆڕان سێ بژاردەیان لەبەردەمدایە، كە بریتییە لە: كشانەوە لە كابینەی داهاتووی حكومەتی هەرێم و پەرلەمانی كوردستان، یان بەشداریكردن لە خولی پێنجەمی پەرلەمان وەكو ئۆپۆزسیۆن، یاخود لە پەرلەمان و كابینەی داهاتووی حكومەتی هەرێمدا بەشداریی بکەن.

 

لەوبارەیەشەوە ئەو ئەندامەی جڤاتی نیشتمانی بە تۆڕی هەواڵی سلێمانیی وتووە: "ئەو سێ بژاردەیە بەكراوەیی لە بەردەم جڤاتی نیشتمانیی بزووتنەوەی گۆڕاندایە کە پێدەچێت لەم هەفتەیەدا كۆببێتەوەو قسەیان لەبارەوە بكات".

 

دەشڵێت: "هەرچەندە بژاردەی یەكەم كە كشانەوەیە لە حكومەت و پەرلەمان و جووڵاندنی شەقام، باشترین بژاردەیە، بەڵام  كێشەكە ئەوەیە خەڵك توانای خەباتی سەر شەقامی نەماوەو ماندووبووە"، بۆیە ئەو ئەندامەی جڤاتی نیشتمانی بەدووری دەزانێت كار بە بژاردەی یەكەم بكرێت.
















زۆرترین بینراوەکان