پادشای ئینستاگرامی عێراقی بەشێوەیەکی دڕندانە کوژرا


نەتەوە  |   13:36:12 2018-10-12  |   (4,389) جار خوێندراوەتەوە

ئەو مێردمنداڵە عێراقییەی بە پادشای ئینستاگرام ناوبانگی دەرکردبوو "حەمودی موتێری"، بە شێوەیەکی دڕندانە کوژرا و گرتەی ڤیدۆیی کوشتنەکەشی بڵاوکرایەوە.
A+    A-

 

بە گوێرەی ئەو گرتە ڤیدیۆییەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکراوەتەوە و بەهۆی نەشیاوییەوە "نه‌ته‌وه‌" بڵاوی ناکاتەوە، بکوژەکانی محەمەد موتێری (حەمودی موتێری) لە شەقامی یەرموک بە چەقۆ سکی هەڵدەدڕن.


دواتر بکوژەکان لێی دەپرسن ناوت چییە؟ ماڵتان لە کوێیە؟ کێ هاوڕێتە؟ ئەویش کاتێک تەماشای ناو سکی خۆی دەکات، لێیان دەپرسێت ئەوەچییە لە سکمەوە دێتە دەرەوە؟ ئەوانیش پێی دەڵێن ئەوە هەناوی تۆیە دێتە دەرەوە.


حەمودی موتێری تەمەن ١٥ ساڵ داوای ئەوە دەکات بیبەن بۆ نەخۆشخانە، دواتر تکایان لێدەکات لە کاتی گیاندانیدا دایکی ببینێت.


بڵاوبوونەوەی گرتەی ڤیدۆیی ئەو مێردمنداڵە کاردانەوەی زۆری لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لێ کەوتەوە و بەشک لەوانەی قسەیان لەسەر ڕووداوەکە کردووە پێیان وایە، ناسکی و جوانی ڕوخساری ئەو مێردمنداڵە و بڵاوکردنەوەی وێنەکانی بەشێوەیەکی بەردەوام، گومانی ئەوەی لای بکوژەکانی دروستکردووە، کەسێکی هاوڕەگەز بووبێت، بۆیە کوشتویانە.


لە ماوەی چەند مانگی ڕابردوودا کوشتنی چالاکان و کەسایەتییە دیارەکانی بەغدای پایتەختی عێراق ڕووی لە زیادبوون کردووە.
















زۆرترین بینراوەکان