رۆژی شه‌ممه‌ دابەشکردنی نەوتی سپی لەم ناوچانه‌ی هه‌رێم دەستپێدەکات 


نەتەوە  |   13:20:31 2018-10-12  |   (6,472) جار خوێندراوەتەوە

بڕیاره‌ لە رۆژی شەممەی داهاتووەوە دابەشکردنی نەوتی سپی بەسەر ماڵاندا لە "پارێزگای دهۆك" دەستپێبكات.
A+    A-

 

له‌وباره‌شه‌وه‌ موحسن تاهیر، بەڕێوەبەری نەوت و کانزاکان لە پارێزگای دهۆک رایگەیاند، لە رۆژی شەممە 13/10/2018ـهوە لە ناوچە شاخاوییەکان و گوندەکان دەست بە دابەشکردنی نەوتی سپی دەکرێت و هەر ماڵێک 200 لیتر نەوتی پێدەدرێت، لە بەرامبەردا 45 هەزار دینار وەردەگیرێت.


ئەو نەوتە سپییەی لە دهۆک دابەشدەکرێت لەلایەن حکومەتی عێراقەوە وەک بەشێک لە پێداویستییەکانی پارێزگاکە نێردراوە، بەڵام تاوەکو ئێستا تەنیا بەشی ناوچە شاخاوییەکان نێردراوە.


له‌و روه‌شه‌وه‌ موحسن تاهیر ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، چاوەڕوانی نەوتی زیاترن لەلایەن بەغداوە بنێردرێت چونکە پارێزگای دهۆک پێویستی بە 500 ملیۆن لیتر نەوتی سپیی بۆ ئەوەی هەر ماڵێک 200 لیتری پێدرێت.
 
















زۆرترین بینراوەکان