بەهۆی هەرەسی ناعورێكەوە ژماره‌یه‌ك هاوڵاتی بوون بەژێر خاكەوە


نەتەوە  |   11:26:39 2018-10-12  |   (342) جار خوێندراوەتەوە

بەهۆی هەرەسی ناعورێكەوە "سێ كەس" دەبن بەژێر خاكەوەو پۆلیسی گەرمیانیش لەوبارەیەوە زانیاری ئاشكرادەكات.
A+    A-

 

عەلی جەمال قەدوری، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی پۆلیسی گەرمیان لەڕاگەیەنراوێكدا كە وێنەیەكی ده‌ست "نه‌ته‌وه‌ " كه‌وتووه‌، رایگه‌یاندووه‌، "بەیانی ئەمڕۆ هەینی لەگوندی حەساری سەر بەناحیەی مەیدان لەكاتێكدا بەحەفارە سەرقاڵی هەڵكەندنی ناعوری ئاو بوون زیاتر لە (10) مەتر ناعورەكەیان قوڵكردوەو خۆیان لەنێویدا بون لەپڕ لێواری ناعورەكە ڕوخاوە بەسەریاندا".


ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، "لەئێستادا شۆفێری حەفارەكە ڕزگاری بوەو سێ هاوڵاتی 10 مەتر خاك بەسەریاندا كەوتوەو تیمەكانی فریاكەوتن و پۆلیس سەرقاڵی دەرهێنانی ئەو سێ هاوڵاتیەن".


باسی لەوەشكردوە، "ئەو سێ هاوڵاتیە دانیشتوی قەزای كەلارن و خەڵكی گوندحەسارن بەیانی ئەمڕۆ بەمەبەستی دروستكردنی ناعوری ئاو بۆبەكارهێنانی كشتوكاڵ ڕویان لەو ناوچەیە كردوە".
 
















زۆرترین بینراوەکان