ڕونكردنەوەیەك له‌یەكێتیه‌وه‌.. لەسەر كاندیدی پۆستە وەزارییەكان 


نەتەوە  |   11:14:41 2018-10-12  |   (687) جار خوێندراوەتەوە

لەسەر یەكلاكردنەوەی پۆستە وزارییەكان لەكابینەی نوێی حكومەتی "عیراق" و دیاریكردنی كاندید لەڕێی پێشكەشكردنی سیڤییەوە، یەكێتی روونكردنەوە دەدات.
A+    A-

 

بلێسە جەبار فەرمان، ئەندامی فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق ڕایگەیاند: ئەو پێشنیازەی بۆ یەكلاكردنەوەی پۆستە وەزارییەكانی عیراق دانراوە، لەئێستادا جۆرێك لە پاشكەكشەی تێدا بەدی دەكرێت و چەند خاڵ و مەرجێك بۆ ئەو كەسانە دانراوە، كە داواكاری پێشكەش دەكەن بۆ پركردنەوەی پۆستەكان.


رۆژی 8/10/2018، نوسینگەی عادل عەبدولمەهدی، سەرۆك وەزیرانی راسپێردراو بۆ پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی عیراق، لە راگەیاندراوێكدا ئاشكرایكرد، كە پێگەیەكی ئەلیكترۆنییان كردۆتەوە بۆ وەرگرتنی سیڤی ئەو كەسانەی كە خواستی وەرگرتنی پۆستی وەزارییان لە كابینەی نوێی حكومەت هەیە.


لەوبارەیەشه‌وە، پەرلەمانتارەكەی یەكێتی له‌ درێژه‌ی لێدوانه‌كه‌ی بۆ سایتی تۆڕی سلێمانی ڕونیكردەوە، هەموو كەسێك مافی خۆكاندیدكردنی بۆ پۆستە ئیداری و حكومییەكان هەیە، بەڵام دواجار یەكلاكردنەوەی پۆستەكان، لەسەر بنەمای تەوافق و لێكتێگەیشتنی لایەنە سیاسییەكانی عیراق و هەرێمی كوردستان دەبێت.


بڵێسە جەبار ئاشكراشیكرد، پێشتر جۆریك لێكتێگەیشتن و هەماهەنگی لەنێوان لایەنە سیاسییە كوردیەكان لەبەغدا هەبووەو پۆستی سەرۆك كۆمار بۆ یەكێتی و جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران بۆ پارتی یەكلابۆتەوە، بەڵام ئەو تەوافق و لێكتێگەیشتنە شێوێندرا.


وتیشی: بەڵام یەكلاكردنەوەی پۆستە وزارییەكان، بەتایبەت پشكی كورد لەحكومەتی داهاتووی عیراق، بەگوێرەی  ژمارەی كورسی و خاڵبەندی لەنێوان لایەنەكاندا یەكلادەكرێتەوەو هەر لایەنەو بەگوێرەی بەركەوتەی هەڵبژاردن، پۆستی وەزاری پێدەدرێت.
 
















زۆرترین بینراوەکان