به‌فه‌رمی پڕۆژه‌ یاسای چاكسازیی كه‌وته‌ خولی نوێى په‌رله‌مانه‌وه‌


نەتەوە  |   10:26:51 2018-10-12  |   (5,263) جار خوێندراوەتەوە

به‌فه‌رمی "تاوتوێكردنی پڕۆژه‌یاسای چاكسازیی خانه‌نشینی" كه‌وته‌ خولی نوێی په‌رله‌مان و له‌م خوله‌دا تاوتوێ ناكرێت، كه‌ ته‌نیا یه‌ك دانیشتن بۆ كۆتایی هێنان به‌ كاره‌كانی ئه‌نجام ده‌دات.
A+    A-

 

له‌وباره‌یه‌وه‌ ئاواز حه‌مید ئه‌فه‌ندی، په‌رله‌مانتاری كوردستان له‌ فراكسیۆنی پارتی رایگه‌یاند، "حكومه‌تی هه‌رێم بڕیاریداوه‌ له‌ كابینه‌ی داهاتوو ڕێكخستنه‌وه‌ی ده‌رماڵه‌كان ئه‌نجامبدات به‌جۆرێك كه‌ دادپه‌روه‌ری تێدا بێت و بۆیه‌ ئێمه‌ ناتوانین له‌م خوله‌دا پڕۆژه‌ یاسای چاكسازیی بكه‌ین به‌یاسا، هه‌رچه‌نده‌ زۆر هه‌وڵدرا، به‌ڵام ئه‌وه‌ ده‌كه‌وێته‌ خولی داهاتووی په‌رله‌مانی كوردستان و ئه‌وان یه‌كلایی ده‌كه‌نه‌وه‌".


ناوبراو له‌ درێژه‌ی لێدوانه‌كه‌ی بۆ سایتی دواڕۆژ وتیشی"ساڵی داهاتوو حكومه‌ت گۆڕانكاریی ده‌كات، ده‌بێت به‌شێوازێك ده‌رماڵه‌كان ڕێكبخرێنه‌وه‌، كه‌ له‌به‌رژه‌وه‌ندی گشت مووچه‌خۆراندا بێت و ئێستاش به‌په‌له‌ ئه‌وه‌ ناكرێت ده‌بێت حكومه‌ت و په‌رله‌مان له‌سه‌ر سیغه‌یه‌ك رێكبكه‌ون به‌یه‌كه‌وه‌ هاوسه‌نگی له‌ ده‌رماڵه‌كان به‌دیبهێنن ئینجا بیكه‌ن به‌یاسا و بیچه‌سپێنن".


لای خۆشیه‌وه‌ بێگه‌ر تاڵه‌بانی، سكرتێری په‌رله‌مانی كوردستان به‌ماڵپه‌ڕه‌كه‌ی راگه‌یاندووه‌، 6ی مانگی تشرینی دووه‌م دوایین كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌م خوله‌ی په‌رله‌مان ئه‌نجام ده‌ده‌ین بۆ كۆتایی هێنان به‌ كاره‌كانی".


وتیشی: "هیچ به‌رنامه‌یه‌كی كار نیه‌ له‌ په‌رله‌مانی كوردستان بۆ گفتوگۆ له‌سه‌ر پڕۆژه‌ یاسای چاكسازیی".
 
















زۆرترین بینراوەکان