گەنجێک دوای کوشتنی هاوڵاتییه‌ك، هاوسه‌ره‌كه‌ی خۆشی کوشت 


نەتەوە  |   00:53:28 2018-10-12  |   (708) جار خوێندراوەتەوە

له‌شاری "دهۆك" گه‌نجێك کەسێکی بە نۆ گولـلە کوشت، دوای یەک کاتژمێر لەناوچه‌ی ئامێدی هاوسه‌ره‌كه‌ی خۆشی کوشت.
A+    A-

 

ئەو گەنجەی لە سەنتەری دھۆک کەسێکی بە نۆ گولـلە کوشت، دوای یەک کاتژمێر ھەمان گەنج لە ئامێدی ھاوژینەکەی خۆیشی کوشت و دواتر خۆی رادەستی پۆلیس کرد.


له‌وباره‌شه‌وه‌ ھێمن سلێمان، وتەبێژی پۆلیسی دھۆک رایگەیاند، لە کاتژێر 7:30 خوولەک گەنجێک لە سەنتەری دھۆک هاونیشتمانییەکی تەمەن 32 ساڵی کوشت، دواتر ھەمان گەنج چووەتە ئامێدی لەوێش ھاوژینەکەی خۆی کوشتووە.


وتەبێژی پۆلیسی دھۆک ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ئەو گەنجە خۆی رادەستی هێزەکانی پۆلیس کردووە، بەپێی یاسا مامەڵەی لەگەڵ دەکرێت، به‌پێی زانیارییه‌كان گەنجەکە دانیشتووی شاری دهۆک بووە، هاوژینەکەی خۆی بردووەتە ئامێدی و لەوێ کوشتوویەتی.


 
















زۆرترین بینراوەکان