وه‌زاره‌تی په‌ره‌وه‌رده‌ قه‌ره‌بوونی موچه‌ی ئه‌م مامۆستایانه‌ ده‌كاته‌وه‌


نەتەوە  |   00:32:45 2018-10-12  |   (2,731) جار خوێندراوەتەوە

به‌ڕێوه‌به‌ری "خویندنی كوردی" له‌ خورماتوو ئاشكرای ده‌كات، به‌ڵێنمان پێ دراوه‌ وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكوومه‌تی هه‌رێم قه‌ره‌بووی مووچه‌ درزاوه‌كانی مامۆستایانی خورماتوو بكاته‌وه‌.
A+    A-

 

رۆژی سێشه‌ممه‌ 9/10/2018، نوێنه‌رانی چه‌ند قوتابخانه‌یه‌كی كوردی خورماتوو له‌ كاتی هێنانی مووچه‌ی مامۆستایانی قوتابخانه‌كانیان بۆ خورماتوو له‌ نزیك گوندی (له‌ك)ی سه‌ر به‌ شارەدێی نه‌وجول، چه‌ند چه‌كدارێك ڕێگه‌یان پێده‌گرن و مووچه‌كانیان ده‌به‌ن، كه‌ بڕه‌كه‌ی ده‌گاته‌ نزیكه‌ی 100 ملیۆن دینار.


له‌وباره‌شه‌وه‌ تاریق داودی، به‌ڕێوه‌به‌ری خوێندنی كوردی له‌ خورماتوو، له‌ لاپەڕەی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك بڵاویكردۆته‌وه‌، "دوای ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن كه‌سانێکەوە ڕێگا له‌ نوێنه‌ری چه‌ند قوتابخانه‌یه‌كی خورماتوو گیرا له‌سه‌ر ڕێگای خورماتوو-نه‌وجول مووچه‌كانیان لێیان سه‌ند، سه‌ردانی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانمان كرد و ئه‌وانیش به‌ڵێنی قه‌ره‌وه‌بووكردنەوه‌ی مامۆستایانی ئه‌و قوتابخانانه‌یان پێ داین".


ناوبراو ئه‌وه‌شی خستۆه‌ته‌ڕوو، هه‌وڵی زۆر دراوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی تاوانه‌كانیان كردووه‌ بدۆزرێنه‌وه‌.

 


 
















زۆرترین بینراوەکان