پۆلیسی هه‌ولێر ده‌ستگیركردنی باندێكی مه‌ترسیداری راگه‌یاند


نەتەوە  |   20:48:40 2018-10-11  |   (948) جار خوێندراوەتەوە

پۆلیسی هه‌ولێر ئاشكرای ده‌كات، باندێكی گه‌وره‌ی "دزیكردن"یان ده‌ستگیركردووه‌، كه‌ له‌چوار كه‌س پێكهاتووه‌، هاوكات ناسنامه‌كه‌یان ئاشكرا ده‌كات.
A+    A-

 

پۆلیسی هه‌ولێر له‌ لاپه‌ڕه‌ی فه‌رمی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك له‌زاری عبدولواحید سه‌عید، بەرپرسی نوسینگەی نەهێشتی تاوانی کەسنەزان بڵاویكردۆته‌وه‌، ئاگادار کراینەوە بەبوونی چەند حاڵەتی دزی کردن لە شارۆچکەی کەسنەزان، ئێمەش دۆسیەی لێکۆڵینەوەمان بۆ ئەم ڕووداوانە کردەوە و لەماوەیەکی کەم توانیمان ناسنامەی هەر چوار تۆمەتبار ئاشکرا بکەین و لە بۆسەیەکدا دەستگیریان بکەین.


وتیشی: تۆمەتباران بەناوی (س. ع. ا)، تەمەن (۲۷) ساڵ، (گ. ع. م.)، تەمەن(۲۰) ساڵ، (ا. ا. س.)، تەمەن (۱۹) ساڵ، (د. م. ح)، تەمەن (۲۰) ساڵ، هەر چوار تۆمەتبار دوای دەستگیر کردنیان دانیان نا بە تاوانەکەیان کەوا هەڵسابوون بە بڕینی زیاتر لە (٤) دوکان لەگەڵ چەند حاڵەتێکی دزیکردن لە ماڵان لە شارۆچکەی کەسنەزان.


هێمای بۆ ئه‌وه‌شكرد، پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ ڕێکخرا و ڕەوانەی بەردەم بەڕێز دادوەر کرا، بەڕێزیان بڕیاریدا بەبەند کردنی هەر چوار تۆمەتبار بە پێی ماددە (٤٤۳) لە ی. 
 
















زۆرترین بینراوەکان