نرخی مریشك هەرزان دەبێتەوە


نەتەوە  |   20:18:20 2018-10-11  |   (2,178) جار خوێندراوەتەوە

بەهۆی بەرزبوونەوەی نرخەكەی لەناوخۆی هەرێم، "هەناردەكردنی مریشك" بۆ ناوچەكانی عیراق قەدەغە دەكرێت، بەڕێوەبەری چاودێری بازرگانی سلێمانیش هۆشداری دەداتە خاوەن كێڵگە پەلەوەرییەكان.
A+    A-

 

سۆران عەبدولغەفور، بەڕێوەبەری چاودێری بازرگانی سلێمانی ڕایگەیاند، بەهۆی بەرزبوونەوەی نرخی مریشك لەناوخۆی هەرێم، ماوەی چوار ڕۆژە هەناردەكردنی بۆ ناوچەكانی ناوەڕاست و باشوری عیراق قەدەغە كراوە.


ناوبراو وتیشی: ئەگەر هەناردەكردنی مریشك قەدەغە نەكرایە، ئێستا نرخی یەك كیلۆ دەگەیشتە زیاتر لە چوار هەزار دینار، بەهۆی بڕیارەكەوە نرخەكەی دابەزیوەتەوە بۆ سێ هەزار دینار و دابەزینی زیاتریش بەخۆیەوە دەبینێت.


هێمای بۆ ئه‌وه‌شكرد، دوای بڕیارەكە هەر كەسێك مریشك هەناردە بكات، لەبازگەكان دەستی بەسەردا دەگیرێت و بەپێی ڕێنماییەكانی وەزارەتی كشتوكاڵیش، سزا دەدرێت.


جه‌ختیشیكرده‌وه‌، پێیوستە وەزارەتی كشتوكاڵ لەگەڵ خاوەن كێڵگە پەلەوەرییەكان و هۆبەی پەلەوەری بەرێوەبەرایەتییە گشتییەكان، كۆنتڕۆڵ و رێكخستن بكەن لە داخڵكردنی جوجكە، بەوەش نرخەكان ئاسایی دەبنەوە.


 
















زۆرترین بینراوەکان