نەسرین محەمەد عەلی خان، بەڕێوەبەری كومپانیای دروستكراوی دانەوێڵەی سلێمانی ڕایگەیاند، حكومەتی عیراق و وەزارەتی بارزگانی بە فەرمی بۆ ئەمساڵ تەنها هەشت بەشە ئارد دابەشی سەر هاوڵاتیان دەكات، چوار مانگی ساڵ بەشە ئاردی تێدا دابەش ناكرێـت ئەوانیش مانگەكانی (9-10-11-12) یە.
ناوبراو وتیشی، "لە سلێمانی و هەندیك لە قەزا و ناحیەكانی دەوروبەری لە كۆتاییەكانی دابەشكردنی بەشە ئاردی مانگی شەش-ی ئەمساڵداین، ڕۆژی یەك شەممەش بەشە گەنم بۆ مانگی حەوت وەردەگیرن بۆ ئەوەی بكرێتە ئارد و دابەشی سەر بریكارەكانی ئاردی بكەین".
ئهوهشی خستهڕوو، لە هەندێك شوێنی دیكەی وەك پارێزگای هەڵەبجە و قەزای كەلار و سەیدسادق و شارەزوور بەشە ئاردی مانگی پێنج دابەش دەكرێت، بە هۆی ئەوەی ئاشی سەیدسادق بە بڕیاری حكومەتی عیراقی ئاردی بۆ ئاوارەكان كردووە، بۆیە دابەشكردن لەو شوێنانە دواكەوتووە.
نەسرین محەمەد له كۆتایی لێدوانهكهی بۆ ماڵپهڕی خهڵك ئاشكراشی كرد، لەلایەن وەزارەتی بارزگانی عیراقەوە بە نوسراوی فەرمی ئاگادار كراوین بەوەی لەم ساڵدا تەنها 8 مانگ ئارد دابەش دەكرێت، بەشە ئارد تا مانگی هەشت دابەش دەكرێت.