قەبارەی یەكێتی لەكابینەی داهاتووی حكومەتی هەرێم ئاشكرا دەكرێت


نەتەوە  |   18:15:36 2018-10-11  |   (5,643) جار خوێندراوەتەوە

یەكێتیی نیشتمانی كوردستان، لەسەر لێدوانی "بەرپرسانی باڵای پارتی" لەبارەی پێكهاتەی حكومەتی نوێی هەرێم، دێتەدەنگ و بەرپرسێكی ئەو حزبەش رایدەگەیەنێت، "پشك و قورساییمان لەكابینەی نۆیەم زۆرتر دەبێت".
A+    A-

 

لەتیف نێروەیی، وتەبێژی ئەنجومەنی ناوەندیی یەكێتی له‌ لێدوانێكدا بۆ سایتی تۆڕی هه‌واڵی سلێمانی رایگەیاند، هەرچەندە لەسەر ئاستی باڵای پارتی قسە لەسەر شێوازی حكومەتی داهاتووی هەرێم و مامەڵەكردن لەگەڵ یەكێتی دەكرێت، بەڵام تائێستا ئەو قسانە هەڵوێست و بڕیاری رەسمی ئەو حزبە نییە.


ناوبراو لەبارەی ئەوەی كە پارتی ئاماژەی بۆ دەكات، كە لەپێكهێنانی حكومەتی داهاتوو بەپێی قەبارەی خۆی مامەڵە لەگەڵ یەكێتی دەكرێت، وتی:"لەكابینەی ئێستای حكومەتی هەرێمیش هەر بەپێی ژمارەی كورسییەكان مامەڵە لەگەڵ یەكێتی كراوەو هیچ كام لە سێ سەرۆكایەتییەكەی (هەرێم، حكومەت، پەرلەمان)ی بەدەستەوە نەبوو، لەپۆستی وەزارەتەكانیش هیچ وەزارەتێكی سیادی بە یەكێتی نەدراو لەڕێگەی رێكەوتنێكی نێوان پارتی و لایەنە سیاسییەكانی تر، سزای یەكێتی درا".


بەوتەی ئەو بەرپرسەی یەكێتی، بەهەر پێوەرێك بێت، ئێستا یەكێتی هێزی دووەمە لەهەرێمی كوردستان و بەراورد بە كابینەی داهاتوو، پشكمان لەكابینەی نۆیەم زیاتر دەبێت و دەستكراوتر دەبین.


راشیگەیاند، یەكێتی و پارتی لەژێر باری بەرپرسیارێتییەكی هاوبەشدان و هیچ كامیان ناتوانن بە تەنها حكومەت پێكبهێنن.
 
















زۆرترین بینراوەکان