گۆرانی بێژێكی به‌ناوبانگ به‌په‌له‌ گه‌یه‌ندرایه‌ نه‌خۆشخانه‌


نەتەوە  |   18:07:34 2018-10-11  |   (1,684) جار خوێندراوەتەوە

به‌هۆی تێكچوونی باری ته‌ندروستیه‌وه‌، كه‌ به‌ حاڵه‌تێكی توند ناوبراوه‌، گۆرانیبێژی ناسراوی "میسر"، تامر حوسنی به‌په‌له‌ گه‌یه‌نراوه‌ته‌ نه‌خۆشخانه‌.
A+    A-

 

رۆژی پێنج شه‌ممه‌ 11/10/2018 تامر حوسنی به‌په‌له‌ گه‌یه‌ندراوه‌ته‌ نه‌خۆشخانه‌، پێده‌چێت تێكچوونی باری ته‌ندروستی په‌یوه‌ندیی به‌ ده‌نگه‌ژێكانیه‌وه‌ هه‌بێت و هه‌ندێك سه‌رچاوه‌ به‌دووری نازانن، كه‌ نه‌شته‌رگه‌ریی تایبه‌تی ده‌نگه‌ژێكانی بۆ بكرێت.


نه‌خۆشكه‌وتنی ئه‌و هونه‌رمه‌نده‌ میسریه‌، هاوكات بووه‌ له‌گه‌ڵ خۆئاماده‌كردنی بۆ ئه‌نجامدانی ئاهه‌نگێكی تایبه‌ت به‌ یادی تێپه‌ڕبوونی 15 ساڵ به‌سه‌ر دامه‌زراندنی زانكۆی كه‌نه‌دی-دا له‌ میسر.
















زۆرترین بینراوەکان