بافڵ تاڵەبانی پەیامێك ئاڕاستەی پارتی دەكات


نەتەوە  |   16:40:06 2018-10-11  |   (1,425) جار خوێندراوەتەوە

بافڵ تاڵەبانی، رایدەگەیەنێت لەگەڵ پارتی كۆبوونەوە ئەنجامبدەن و تەواوی كێشەكان چارەسەر، ئاشكراشی دەكات، "بەزووترین كات پۆستی پارێزگاری كەركووك وەردەگرینەوە".
A+    A-

 

بافڵ تاڵەبانی لە شاری بەغدا رایگەیاند: دەبێت هەموو لایەنە كوردستانییەكان یەكبگرنەوە بە یەكڕیزی و یەكدەنگی دەتوانین بەرگری لە خۆمان بكەین و مافەكانی كورد زامن بكەین.


ناوبراو وتیشی، بەزووترین كات پۆستی پارێزگاری كەركوكیش وەردەگرینەوە و ئەگەر لایەنە سیاسییەكان رێكبكەوین و لەگەڵ برایانی پارتی دابنیشین كێشەكان هەمووی چارەسەر دەبێت.


بافڵ تاڵەبانی له‌درێژه‌ی لێدوانه‌كه‌ی بۆ سایتی روداوو سەبارەت بەپەیوەندییەكانیان لەگەڵ ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، پەیوەندییەكانمان زۆر باشە، هەرگیز ئەم شتانە بە شتی شەخسی وەرناگرین، سیاسەت سیاسەتە، جەنابی كاك مەسعود بەڕێزە وەكو مامی خۆمە، هەموو ئەو برادەرانە ئیحترامێكی تایبەتمان هەیە و عیلاقەكەشمان زۆر زۆرباش دەبێت لەگەڵ هەموو حزبەكان نەك هەر لەگەڵ پارتی دیموكراتی كوردستان، لەگەڵ گۆڕان و لەگەڵ هەموو لایەك، كورد یەكبگرێت.


جه‌ختیشیكرده‌وه‌، كورد بەیەكەوە بێت هەمووشتێك دەتوانێت بكات، كەس ناتوانێت رێمان لێبگرێت، كە ئێمە بەیەكەوەنین ئەوسا خەڵك فرسەت دەبینێت و زەرەرمان لێدەدات.
 
















زۆرترین بینراوەکان