وەزارەتی دەرەوە روونکردنەوە لەبارەی خراپی پاسپۆرتی عێراقی دەدات


نەتەوە  |   16:02:45 2018-10-11  |   (3,266) جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی دەرەوەی عێراق روونکردنەوە لەبارەی، "خراپی و پاشەکشەی پاسپۆرتی عێراقی لە ریزبەندی جیهانی دەدات"، جه‌ختیشده‌كاته‌وه‌، بەمنزیکانە عێراقییەکان دەتوانن گەشتی چەند وڵاتێکی نوێ بکەن.
A+    A-

 

بەپێی دوایین ریزبەندی، پاسپۆرتی عێراقی خراپترین پاسپۆرتە لەسەر ئاستی جیهاندا له‌وباره‌شه‌وه‌ و لە بەیاننامەیەکدا ئەحمەد مەحجوب، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق رایگەیاندوه‌، وەزارەتی دەرەوە هیچ پەیوەندییەکی بە ریزبەندی پاسپۆرتی عێراقییەوە نییە، پۆلێنکردنەکە پشت بە کۆمەڵێک پێوەر دەبەستێت، کە پەیوەستن بە دۆخی وڵات و دامەزراوە ئەمنی و ئابوورییەکان و هێزی دراو، هەروەها تاوەکو ئێستا چەندین وڵاتی جیهانی نیگەران و راڕان لەبارەی کۆچ و داواکردنی مافی پەنابەری.


ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، ئەوەی تایبەت بێت بە رەهەندی دانوستاندن، ئەوا هەوڵەکانی وەزارەتی دەرەوەی عێراق بەردەوامە و توانیویەتی چەندین یاداشتی لێکتێگەیشتن واژۆبکات، لەبارەی پاسپۆرتی دیپلۆماسی، پاسپۆرتی خزمەت و ئەنجامدانی گفتوگۆکان بەمەبەستی ئاسانکاریکردنی پێدانی ڤیزای گەشیاریی بۆ عێراقییەکان لەگەڵ ژمارەیەک وڵاتانی جیهاندا. 


جه‌ختیشده‌كاته‌وه‌، لەنیوەی یەکەمی ساڵی 2019 دا عێراقییەکان دەتوانن بچنە چەندین وڵات، وەزارەتی دەرەوەش گفتوگۆی لەگەڵ ژمارەیەک وڵاتانی جیهانی کردووە و گەیشتووەتە ئەنجامی باش.

 
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕوو، وڵاتان لەسەر بنەمای هاوشێوە مامەڵە دەکەن، عێراق بە ئاسانی ڤیزا نادات، بەهۆی دۆخی ئەمنی و رێوشوێنی تووندی ئەمنییەوە، پێدانی ڤیزای عێراقیش لە سەخترین ڤیزاکانە.  

 

ماڵپەری دامەزراوەی هینلی پاسپۆرت بڵاویکردەوە، عێراق و ئەفغانستان لە ریزبەندی 106 و دوایین خراپترین پاسپۆرتەکانی جیهانن، کە هەڵگرانیان دەتوانن بەبێ ڤیزا تەنها سەردانی 30 وڵات بکەن، پاسپۆرتی سۆماڵ (105)، سووریا (105) یەمەن (103)، سوودان (102) و لیبیا (100) لە پێش پاسپۆرتی عێراق دان.


 
















زۆرترین بینراوەکان