بەڕێوەبەرایەتی نەوت و كانزاكانی سلێمانی ئاگادارییەك بۆ هاوڵاتیان بڵاوده‌كاته‌وه‌


نەتەوە  |   15:37:20 2018-10-11  |   (2,916) جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوەبەرایەتی نەوت و كانزاكانی "سلێمانی"، ده‌ست به‌دابەشكردنی نەوتی سپی دەكاتەوەو ئاگاداری ئەو هاوڵاتیانەش دەكات، كە دەكەونە گەڕەكەكانی سنوری مەڵبەندەكانی یەك تا شەش، سەردانیان بكەن بەمەبەستی دابینكردنی بەشە نەوت.
A+    A-

 

به‌پێی ڕاگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتی نەوت و كانزاكانی سلێمانی، كە لەپەیجی تایبەتی بەڕێوەبەرایەتییەكە لەتۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك بڵاویكردۆتەوە، دانیشتوانی ناو شاری سلێلمانی ئاگاداردەكەنەوە ئەوانەی دانیشتوی ئەو گەڕەكانەن كە دەكەونە سنوری بنكەكانی (یەك تا شەش) و كارتی نەوتەكەیان هی ئەو بنكانەیەو تائێستا بەشە نەوتیان وەرنەگرتووە، سەردانی بەڕێوبەرایەتیمان بكەن لە پشت شوقەكانی دیلان ستی لەگەڕەكی ئیبراهیم ئەحمەد، یان ناوو ناونیشان و ژمارەی تەلەفۆنەكەیان بۆ ڕەوانە بكەن.


له‌به‌شێكی تری راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه‌، لەكاتی ئاگاداركردنەوەیاندا، بەزوترین كات بەشە نەوتیان بۆ دابین دەكەن.
 
















زۆرترین بینراوەکان