هەواڵی مردنی کچە مۆدێلێکی کورد بڵاوده‌بێته‌وه‌


نەتەوە  |   15:19:03 2018-10-11  |   (3,325) جار خوێندراوەتەوە

هەواڵی مردنی کچە مۆدێلێکی کوردی نیشتەجێی شاری "هەولێر" بڵاودەبێتەوە، ئه‌ویش لەسەر هەواڵەکە رونکردنەوەیەک بڵاودەکاتەوە.
A+    A-


شەبنەم جەبەلی كچه‌ مۆدێلی کورد، کە لە شاری هەولێر دەژیت و خاوەن هەزارەها هەوادارە له‌ ئینستاگرام، سەرەتا لە ڕێگەی پەیجە فەرمیەکەیەوە هەواڵی مردنی بڵاوبوویەوە و دواتر ئەم هەواڵە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکانی داگیرکرد.


پاش ماوەیەکی کەم لە بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە شه‌بنه‌م رونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، پەیجەکەی هاککراوە و ئەو هەواڵەکەی ناڕاستەی لەسەری بڵاوکراوەتەوە.


جێی باسه‌، شەبنەم جەبەلی، تەمەن 25 ساڵه‌ و خەڵکی رۆژهەڵاتی کوردستانە و لە هەولێر دەژیت، لەسه‌ر هەواڵی مردنیشی ده‌ڵێت: "ئەی هاوار شێت بوون کێ کاری وا دەکات هاوڕێیان هاککراوم، ئێستا ئەم هەواڵەم بینی پێم سەیر بوو، نەخۆشن ئەو کەسانەی ئەم ئیشانە دەکەن و هاککردن کارێکی رەوا نیە".
















زۆرترین بینراوەکان