موچه‌ی مانگی 7ی ئه‌م وه‌زاره‌تانه‌ش دابه‌ش ده‌كرێت


نەتەوە  |   14:11:31 2018-10-11  |   (7,259) جار خوێندراوەتەوە

وه‌زاره‌تی دارایی حكومه‌تی "هه‌رێم" له‌ دابه‌شكردنی موچه‌ی مانگی 7ی فه‌رمانبه‌ران و موچه‌خۆرانی هه‌رێم به‌رده‌وامه‌ و له‌و چوارچێوه‌شدا رۆژی یەکشەممە مووچەی دوو وەزارەتی تر دابه‌ش ده‌كرێت. 
A+    A-

 

به‌پێی زانیارییه‌كان رۆژی یەکشەممە 14/10/2018 مووچەی وەزارەتەکانی خوێندنی باڵا و سامانە سروشتییەکان دابەشدەکرێت.


ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه‌ رۆژی پێنجشه‌ممه‌ 11/10/2018 مووچەی وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالکراوان و کەسوکاری شەهیدان و زیندانیانی سیاسی دابەشكرا.
















زۆرترین بینراوەکان