هەڵواسینی تابڵۆی داشکاندنی نرخی کاڵاکان قەدەغە دەکرێت


نەتەوە  |   14:00:47 2018-10-11  |   (3,004) جار خوێندراوەتەوە

به‌بڕیارێكی وه‌زاره‌تی "بازرگانی و پیشه‌سازی حكوومه‌تی هه‌رێم"، ئه‌و جۆره‌ نووسینانه‌ی دوكان و فرۆشیاره‌كان كه‌ باسی داشكانی نرخ ده‌كات، قه‌ده‌غه‌ ده‌كرێت.
A+    A-

 

له‌وبارشه‌وه‌ سۆران عه‌بدولغه‌فار، به‌ڕێوه‌به‌ری چاودێری بازرگانی سلێمانی، ڕایگه‌یاند: "ئه‌و نووسینانه‌ی كه‌ هه‌ندێك له‌ دوكان، ماركێت و فرۆشیاران ده‌ینووسن، گوایه‌ داشكانیان كردووه‌ یان كه‌لوپه‌له‌كانیان هه‌راج و هه‌رزانفرۆش كردووه‌ به‌ بڕیارێكی وه‌زاره‌تی بازرگانی قه‌ده‌غه‌ كران".


ناوبراو سه‌باره‌ت به‌هۆكاری قه‌ده‌غه‌كردنی ئه‌و جۆره‌ نووسینانه‌ وتی: زۆرێك له‌و فرۆشیارانه‌ ئه‌و هەڵه‌یان قۆستوه‌ته‌وه ‌و نه‌ك نرخه‌كانیان دانه‌شكاندووه،‌ به‌ڵكو به‌ گرانتریش فرۆشتوویانه‌، بۆ نموونه‌ كه‌لوپه‌ل هه‌بووه،‌ به‌ 10 هه‌زار دینار بووه‌ ئه‌و به‌ 20 هه‌زار دینار فرۆشتوویه‌تییه‌وه‌ له‌ كاتێكدا نووسیویانە‌ دایان شكاندووه‌.


به‌ڕێوه‌به‌ری چاودێری بازرگانی سلێمانی له‌ درێژه‌ی لێدوانه‌كه‌ی بۆ سایتی باسنیوز باسی له‌وه‌شكردوه‌، كه‌ به‌وهۆیه‌وه‌ تا ئێستا چه‌ند كه‌سێكمان غه‌رامه‌ كردووه ‌و ئه‌گه‌ر هه‌ر به‌رده‌وام بن ڕێوشوێنی توندتریان له‌به‌رانبه‌ر ده‌گرنه‌به‌ر.


ئاماژەی بەوەشكردووه‌، ئەگەر هەر دوکانێک، بەراستی دوکانەکانیان دابخەن‌‌‌‌‌‌ و كه‌لوپه‌له‌كانیان هه‌رزانفرۆش بكه‌ن، ئەوا مۆڵه‌تی ته‌نیا یه‌ك مانگیان پێده‌ده‌ن ئه‌و تابڵۆیە‌ هه‌ڵبواسن و چاودێریشیان ده‌كه‌ن له‌ فرۆشتنی كاڵاكانیان.
 
















زۆرترین بینراوەکان