پۆلیس چەند بازرگانێکی چەک دەستگیردەکات


نەتەوە  |   13:34:22 2018-10-11  |   (163) جار خوێندراوەتەوە

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی تۆمه‌تبارێكی ده‌ستگیركردووە كه‌ له‌ڕێگه‌ی‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵاتییه‌كانه‌وه‌ مامه‌ڵه‌ی‌ كڕین و فرۆشتنی‌ به‌چه‌كه‌وه‌ كردووه‌ و زانیاری‌ زیاتریش له‌وباره‌یه‌وه‌ ئاشكراده‌كات.
A+    A-


به‌گوێره‌ی‌ راگه‌یه‌ندراوێكی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی "هێزه‌كانیان لە بنكه‌ی پۆلیسی سه‌را، تۆمه‌تبارێكیان ده‌ستگیركردووە كه‌ له‌ڕێگه‌ی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووكه‌وه‌ كڕین و فرۆشتنی به‌چه‌كه‌وه‌ كردووه‌".

 

لەو راگەیەندراوەدا ئه‌وه‌ش روونكراوەتەوە کە  دوای ئەوەی زانیاری كۆكراوەتەوە له‌سه‌ر تۆمه‌تباره‌كه‌، ئه‌مڕۆ 2018/10/11 هێزه‌كانی بنكه‌ی پۆلیسی سه‌رای سه‌ربه ‌به‌شی پۆلیسی "ناوشار رۆژهه‌ڵات"، توانیویانە تۆمه‌تباره‌كه‌ ده‌ستگیربكه‌ن و ده‌ستیش بگیرێت به‌سه‌ر چه‌كێكی جۆری كڵاشینكۆفدا.

 

لەو راگەیەندراوەدا پۆلیسی‌ سلێمانی‌ جه‌ختیشی لەسەر ئەوە كردووەته‌وه‌ کە  ‌ئێستا تۆمه‌تباره‌كه‌ كه‌ له‌دایكبووی ساڵی‌ 1993یه‌و دانیشتوی شاری سلێمانییه‌، به‌فه‌رمانی دادوه‌رو به‌گوێره‌ی‌ مادده‌ی 21ی چه‌ك راگیراوه‌و لێكۆڵینه‌وه‌ی ورد له‌لایه‌ن پۆلیسەوە لەگەڵیدا ده‌ستیپێكردووه‌.

 

ئەوەش روونکراوەتەوە کە رۆژی 2018/10/7 هێزه‌كانیان چوار تۆمه‌تباریان ده‌ستگیركردبوو‌ كه‌ له‌ڕێگه‌ی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی فه‌یسبووكه‌وه‌ كڕین و فرۆشتنیان به‌چه‌كه‌وه‌ كردبوو.

 

له‌و رووه‌شه‌وه‌ هۆشداریی ده‌دات و جه‌خت لەسەر ئەوە ده‌كاته‌وه‌ کە "هێزه‌كانی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی له ‌هه‌ڵمه‌ت و گه‌ڕان و پشكنینه‌كانی به‌رده‌وام ده‌بێت بۆ ده‌ستگیركردنی ئه‌وكه‌سانه‌ی كه‌ به‌نایاسایی كڕین و فرۆشتن به ‌چه‌كه‌وه‌ ده‌كه‌ن و دەڵێت: "هه‌ركه‌سێكیش سه‌رپێچی یاسا بكات، ده‌ستگیر ده‌كرێت و رووبه‌ڕووی یاسا ده‌كرێته‌وه‌".
















زۆرترین بینراوەکان