ناوی‌ خوێندكاران له‌ زانكۆ و په‌یمانگەكان راده‌گه‌یه‌نرێت


نەتەوە  |   12:10:40 2018-10-11  |   (260) جار خوێندراوەتەوە

وه‌زاره‌تی‌ خوێندنی‌ باڵای‌ هه‌رێم، واده‌ی‌ راگه‌یاندنی‌ ناوی‌ وه‌رگیراوان له ‌زانكۆ و په‌یمانگەكان ئاشكراده‌كات و به‌رپرسێكی‌ ئەو وه‌زاره‌ته‌ش رایدەگەیەنێت کە كه‌مترین نمره‌ی‌ وه‌رگیراوانیش ئاشكراده‌كرێت و ناوەکانیش له ‌رێگه‌ی‌ سایتی‌ زانكۆلاینەوە بڵاوده‌كەنەوە.
A+    A-


هێمن شوانی به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندن لە وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵاو توێژینه‌وه‌ی زانستی هه‌رێم رایگه‌یاندووە کە بڕیاره‌ نیوه‌ڕۆی‌ ئه‌مڕۆ پێنجشەممە رێکەوتی 2018/10/11 و  له ‌كاتژمێر 12:30 دا، له ‌كۆنگره‌یه‌كی‌ رۆژنامه‌وانیدا وه‌زاره‌تی‌ خوێندنی‌ باڵا ناوی‌ وه‌رگیراوان له ‌زانكۆو په‌یمانگەكان رابگه‌یه‌نێت.

 

دەشڵێت: "له‌و كۆنگره‌یه‌دا ورده‌كاریی‌ هاتنه‌وه‌ی‌ ناوی‌ وه‌رگیراوان بۆ زانكۆ و په‌یمانگەكان ده‌خرێته‌ڕوو و كه‌مترین نمره‌ی‌ وه‌رگیراوانیش بۆ زانكۆو په‌یمانگاكان ئاشكراده‌كرێت".

 

دوای‌ ئه‌نجامدانی‌ كۆنگره‌كه‌ش، "ناوی‌ وه‌رگیراوان له‌رێگه‌ی‌ سایتی‌ زانكۆلاینەوە بڵاوده‌كرێته‌وه‌"و خوێندكاران ده‌توانن له‌وێوه‌ ناوه‌كانیان بدۆزنه‌وه‌ تابزانن له‌ چ زانكۆو په‌یمانگایه‌ك وه‌رگیراون.

 

خوێندکاران دەتوانن لەم لینکەوە ناوی خۆیان و ئەو شوێنە بدۆزنەوە کەلێی وەرگیراون:

 

http://regayzanko.com/student/index.php
















زۆرترین بینراوەکان