نرخی گواستنه‌وه‌ی خوێندكاران دیاری ده‌كرێت


نەتەوە  |   11:59:11 2018-10-11  |   (509) جار خوێندراوەتەوە

نرخی كرێی گواستنه‌وه‌ی خوێندكاران له ‌شاری سلێمانی دیاریده‌كرێت و به‌ڕێوه‌به‌ری فەرمانگەی گواستنه‌وه‌ی سلێمانیش رایده‌گه‌یه‌نێت: هه‌ر كۆمپانیایه‌ك له‌و نرخه‌ی بۆی دیاریكراوه‌ زیاتر وه‌ربگرێت لێپێچینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت.
A+    A-


سدیق محه‌مه‌د به‌ڕێوه‌به‌ری فەرمانگەی گواستنه‌وه‌ی سلێمانی رایگه‌یاندووە: بۆ ئه‌مساڵیش له‌سه‌ر شێوازی ساڵی پار نرخه‌كان دیاریكراوه‌و به‌پێی دوورو نزیكیش جیاوازه‌.

 

لەوبارەیەشەوە بە تۆڕی هەواڵی سلێمانی وتووە: "گواستنه‌وه‌ی خوێندكاران له‌گه‌ڕه‌كێكه‌وه‌ بۆ خوێندنگه‌یه‌كی هه‌مان گه‌ڕه‌ك نرخه‌كه‌ی له‌ 15 هه‌زار دیناره‌وه‌ ده‌ستپێده‌كات بۆ 25 هه‌زار دینارو نابێت له‌و نرخه‌ زیاتر وه‌ربگیرێت".

 

روونیشیدەکاتەوە  کە ئه‌گه‌ر خوێندكار چووه‌ خوێندنگه‌ی گه‌ڕه‌كێكی تر به‌پێی دووریی خوێندنگه‌كه‌ نرخه‌كه‌ی ده‌گۆڕێت، ئه‌گه‌ر به‌فراوانتربوو یاخود خوێندنگه‌كه‌ دوورتربوو نرخه‌كه‌ی له‌نێوان 30 بۆ 35 هه‌زار دینار دەبێت‌.

 

لەبارەی ‌گواستنه‌وه‌ی خوێندكارانی زانكۆ و په‌یمانگاكانیشەوە بۆ ده‌ره‌وه‌ی شار، ئاماژەی بەوە داوە کە ئه‌و شێوازه‌ به‌ته‌نده‌ر ده‌بێت و هه‌ر كۆمپانیایه‌ك كه‌مترین نرخ دیاری بکات بۆ ئه‌و کۆمپانیایە ده‌رده‌چێت".

 

هەروەها دەڵێت: "هه‌ركه‌سێك سكاڵای هه‌بێت له‌سه‌ر نرخه‌كان ئاگادارمان بكاته‌وه‌و به‌دواداچوونی بۆ ده‌كه‌ین و لێپێچینه‌وه‌ به‌رامبه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌ ده‌كه‌ین كه‌ به‌نرخی زیاتر هاتووچۆ به ‌خوێندكاران دەکەن".
















زۆرترین بینراوەکان