كەش و هەوای رۆژی هەینی


نەتەوە  |   11:28:10 2018-10-11  |   (747) جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی كەشناسیی ‌و بوومەلەرزەزانیی هەرێم، پێشبینییەكانی خۆی بۆ كەش‌ و هەوای رۆژی هەینی رێکەوتی 2018/10/12 راگەیاند.
A+    A-


بە گوێرەی خشتەیەك كە ئەو بەڕێوەبەرایەتییە بڵاویكردۆتەوە، پێشبینییەكانی خۆی بۆ كەش‌ و هەواو پلەكانی گەرما‌و خێرایی باو مەودای بینین لە سەرجەم پارێزگاكانی كوردستاندا بۆ رۆژی هەینی خستۆتەڕوو.

 

لەوبارەیەشەوە ئەوە راگەیەندراوە كە ئاسمانی سەرجەم پارێزگاكان نیمچە هەور دەبێت و لەهەریەک لە پارێزگاکانی سلێمانی و کەرکوکیش ئەگەری خێرابوونی با هەیە.

 

سەبارەت بە پێشبینییەكانیش بۆ پلەكانی گەرما، بەرزترین پلە لە كەركوك تۆمار دەكرێت كە (30) پلە دەبێت‌ و نزمترین پلەش لە سلێمانی  تۆمار دەكرێت كە (24)  پلە دەبێت.

 

هەرچی خیرایی (با) شە، لە پارێزگاكانی هەولێرو دهۆک (5- 15) كیلۆمەتر دەبێت لە كاتژمێرێكدا، بەڵام لە پارێزگای سلێمانی و کەرکوک ئەگەری هەیە ببێتە (10- 20) كیلۆمەتر لە كاتژمێرێكدا.

 

 مەودای بینینیش لە سەرجەم پارێزگاكان (9-10) كیلۆمەتر دەبێت.

 
















زۆرترین بینراوەکان