داعش هێرشێکی خوێناوی دەکاتە سەر هەسەدە


نەتەوە  |   10:47:00 2018-10-11  |   (164) جار خوێندراوەتەوە

چەكدارانی داعش دژەهێرشێكی خوێناوییان كردووەتە سەر هێزەكانی سوریای دیموكرات "هەسەدە" لە خۆرهەڵاتی دێرلزور كە بە خوێناویترین هێرش دادەندرێت لە چەند مانگی رابردوودا.
A+    A-


بەگوێرەی هەواڵێکی روانگەی سوریا بۆ مافەكانی مرۆڤ، چەكدارەكانی داعش دژەهێرشێكیان كردووەتە سەر هێزەكانی سوریای دیموكرات لە هێڵەكانی تەماس لە باغوز و هجین و نزیك سوسە لە خۆرهەڵاتی دێرلزور هاوكات لەگەڵ بۆردومان و تەقینەوەدا.

 

بەپێی راپۆرتی ئەو رێكخراوە راگەیەندراوە کە 10 كەس لە هێزەكانی سوریای دیموكرات شەهیدو 35 كەسی دیكەشیان لێ بەدیل گیراوەو دەیانی دیكەش بەهۆی نەمانی چەك و كەرەستەی سەربازییەوە هەڵهاتوون.

 

ئەم دژە هێرشەش دوای ئەوە دێت کە ماوەی چەند رۆژێکە شەڕێكی سەخت لە نێوان هێزەكانی سوریای دیموكرات و چەكدارەكانی داعشدا لە خۆرهەڵاتی دێرزور بەڕێوەدەچێت.
















زۆرترین بینراوەکان