بۆ یەکەمجار هەردی سەڵاح وێنەیەکی دەگمەنی لەگەڵ ئەم هونەرمەندە بڵاوکردەوە


نەتەوە  |   10:10:55 2018-10-11  |   (197) جار خوێندراوەتەوە

بەبۆنەی ساڵڕۆژی کۆچی دوایی هونەرمەند ئەردەڵان بەکرەوە، هونەرمەندی گۆرانیبێژ هەردی سەڵاح وێنەیەکی دەگمەنی خۆی لەگەڵ ئەردەڵاندا  بڵاودەکاتەوەو پەیامێکیشی ئاراستەدەکات.
A+    A-


پاش نۆ ساڵ تێپەربوون بەسەر گیان لەدەستدانی هونەرمەندی گۆرانیبێژی کورد ئەردەڵان بەکردا، کە لەساڵی 2009 دا بە نەخۆشی شێرپەنچە لە سوید گیانی لەدەستدا ئەمڕۆ 2018/10/10 کە دەکاتە نۆیەمین ساڵڕۆژی کۆچککردنی ئەو هونەرمەندە، گۆرانیبێژ هەردی سەڵاح لە پێگەی فەرمیی خۆیدا  وێنەیەکی لەگەڵ ئەردەڵان بەکردا بڵاوکردووەتەوەو بۆی نووسیووە: "رۆحت شاد هونەرمەندی ناخ پاک و بەوەفا".

 

ئەردەڵان بەکر هونەرمەندی کورد کە دوای کۆچککردنی ئەرشیفێکی پر لە بەرهەمی هونەریی لەدوای خۆی بەجێهێشتووە ، لە دایکبووی ساڵی 1967ەو ساڵانێکی زۆر لە سوید ژیاوەو هەر لەو وڵاتەش لە ساڵی 2009 کۆچی دوایی کردووە.
















زۆرترین بینراوەکان