بڕیاری كۆتایی له‌باره‌ی‌ گەڵاڵەنامەی تایبەت بە مووچه‌ و پاشه‌كه‌وت و پشوو ده‌درێت


نەتەوە  |   09:38:21 2018-10-11  |   (534) جار خوێندراوەتەوە

یه‌كێتیی‌ مامۆستایان لەسەر زاری بەرپرسێکی رێکخراوەکەوە دوا هه‌ڵوێستی‌ خۆی له‌باره‌ی‌ پێشنیازو راسپاردەکانی لقەکەیەوە‌ لە سلێمانی‌ سه‌باره‌ت به پاشه‌كه‌وتی‌ مووچه‌و دانانه‌وه‌ی‌ پشووی رۆژانی‌ شه‌ممه‌وە ئاشكراده‌كات.
A+    A-


عه‌بدولواحید محه‌مه‌د سه‌رۆكی یه‌كێتیی‌ مامۆستایان رایدەگه‌یەنێت، "وه‌ك لقه‌كانی‌ مامۆستایان له ‌سه‌رجه‌م شارو شارۆچكه‌كاندا ده‌توانن پێشنیازو داواكاری بخه‌نه‌ڕوو، جگه‌له‌وه‌ش مه‌كته‌بی ته‌نفیزی یه‌كێتیی‌ مامۆستایانیش سێ مانگ جارێك كۆبوونه‌وه‌ی‌ خۆی ئه‌نجامده‌دات و بڕیارو راسپارده‌و پێشنیازی لقه‌كان تاوتوێ ده‌كات و دواتر بڕیاری كۆتاییان له‌باره‌وه‌ ده‌دات".

 

لەوبارەیەشەوە بە ئێس ئێن ئێن-ی وتووە: "ئه‌مڕۆ پێنجشەممە رێکەوتی 2018/10/11 مه‌كته‌بی ته‌نفیزی رێکخراوەکەمان ئه‌نجامده‌درێت و یه‌كێك له ‌ته‌وه‌ره‌كانی‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ش تاووتوێكردنی‌ ئه‌و راسپارده‌و پێشنیازانه‌ی‌ لقی سلێمانیی‌ یه‌كێتیی‌ مامۆستایانە ".

 

ئەوەشی روونکردو‌وەتەوە‌، کە له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا تاوتوێی ئه‌و پێشنیازانه‌ دەكرێت كه‌ له‌لایه‌ن لقه‌كانه‌وه‌ گه‌ڵاڵه‌ ده‌كرێن و هه‌ر پێشنیازو راسپارده‌یه‌ك له ‌به‌رژه‌وه‌ندیی مامۆستایاندا بێت، په‌سه‌ندی ده‌كه‌ن و بۆ سه‌روو خۆیانی‌ به‌رزده‌كه‌نه‌وه‌.

 

پێشنیاز و راسپاردەکانی لقی‌ سلێمانی‌ یه‌كێتییەکە بریتییە لە هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی‌ پاشه‌كه‌وتی‌ مووچه‌و چاره‌نووسی مووچه‌ پاشه‌كه‌وت كراوه‌كان و دانانه‌وه‌ی‌ پشووی رۆژانی‌ شه‌ممه‌ له ‌به‌رژه‌وه‌ندیی خوێندكاران و مامۆستایان.
















زۆرترین بینراوەکان