حەلبوسی ئەم داوایە لە ‌ئه‌ردۆغان دەکات


نەتەوە  |   19:34:03 2018-10-10  |   (262) جار خوێندراوەتەوە

لە میانەی سەردانەکەیدا بۆ تورکیاو دیداری لەگەڵ سەرۆک کۆماری ئەو وڵاتەدا سه‌رۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراق داوایەکی ئاراستەی ئەردۆغان کردووەو بەگوێرەی هەواڵێکی نووسینگەی رۆژنامەنووسیی حەلبوسی، داواکەی پەسەندکراوە.
A+    A-


نووسینگه‌ی محه‌مه‌د حه‌لبوسی، سه‌رۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا ئاشكرایكردووە كه‌ حه‌لبوسی، له‌گه‌ڵ ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆماری توركیادا كۆبووه‌ته‌وه‌و لە دیدارەکەیاندا ئه‌ردۆغان به‌ داواكارییەکی حه‌لبوسی قایل بووه‌ بۆ به‌ردانه‌وه‌ی ئاوی زیاتر بۆ عیراق.

 

له‌ به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه‌ كه‌ به‌ به‌ردانه‌وه‌ی ئاوی زیاتر، زامنی گه‌یشتنی ئاو بۆ سه‌رجه‌م پارێزگاكانی عیراق به‌تایبه‌ت پارێزگای به‌سره‌ ده‌كرێت و جه‌ختیش کراوەتەوە لەسەر ئەوەی كه‌ توركیا پابه‌نده‌ به‌ به‌ردانه‌وه‌ی پشكی ئاوی عیراق و پشتیوانیكردنی به‌غدا له‌و دۆسییه‌یه‌دا.
















زۆرترین بینراوەکان