نرخی ئێوارەی نەوت لە بازاڕەكانی جیهاندا


نەتەوە  |   18:14:06 2018-10-10  |   (260) جار خوێندراوەتەوە

نرخی جۆرەکانی نەوت بەگوێرەی بۆرسەی جیهانیی بەراورد بە سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ بە هەردوو جۆری برێنت و خاوەوە دابەزینێکی کتوپڕیان تۆمارکرد.
A+    A-


لەو رووەشەوە ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە رێكەوتی 2018/10/10 نرخی یەك بەرمیل نەوتی برێنت  هاتەوە سەر 83 دۆلار 71 سەنت. لەکاتێکدا سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لەکاتی دەستپێکی مامەڵەدا بە84 دۆلار 84 سەنت بووە.

 

هەرچی نەوتی خاوی سوكی ئەمریكاییشە بەهەمانشێوە دابەزینێکی زۆری تۆمارکردووەو نرخی بەرمیلێک گەیشتە 73 دۆلارو 19سەنت لەکاتێکدا سەرلەبەیانی بە 74 دۆلارو 30 سەنت مامەڵەی پێوە دەکرا.
















زۆرترین بینراوەکان